چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر ئه‌نجام ده‌درێن

شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

له‌ روانگه‌ی بایه‌خدانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ ره‌وشی ئایینی له‌ سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر به‌ بڕی (460.910.000) دینار (چوار سه‌د و شه‌ست ملیۆن و نۆ سه‌د و ده‌ هه‌زار دینار، چه‌ندین پرۆژه‌ی ئایینی له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

پرۆژه‌كانیش بریتیین له‌ دروستكردنی مزگه‌وت و هۆڵی بۆنه‌كان له‌ شارۆچكه‌ی بلێ به‌ بڕی 341.190.000 دینار (سێ سه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن و نۆ سه‌د و ده‌ هه‌زار دینار و دروستكردنی هۆڵی بۆنه‌كان له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای مێرگه‌سۆر به‌ بڕی 107.000.000 دینار (سه‌ دو حه‌فت ملیۆن دینار)، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی گۆڕه‌توو به‌ بڕی 12.000.000 دینار (دوازده‌ ملیۆن دینار).

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و ته‌یب عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پرۆژه‌كانیان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و داواشیان له‌ ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌كان كرد، كه‌ ره‌چاوی بواری ئه‌ندازه‌ی بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به‌ جوانترین شێوه‌ كاره‌كانیان به‌ ئه‌نجام بگه‌ینن.