دوێنێ 3ی6ی2020 شێخ حمە ئەمین شێخ مصطفى عەبابەیلێ باوکی مامۆستا مەلا محمد عەبابەیلێ کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە لقی سلێمانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحيم كل نفس ذائقة الموت ثم الينا ترجعون
ئێمە لە لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز مامۆستا ملا محمدی عەبابەیلێی ئەکەین بە هۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە کاک ( شێخ حمە ئەمین شێخ مصطفى ی عەبابەیلێ ) داواکارین لە خوای پەروەردگار لە باوکی مامۆستای بەڕێز خۆش بووبێت و جێگای بەهەشتی نەبڕاوەبێت، وە خوای گەورەو پەروەردگار بە باشترین شێواز پاداشتی مامۆستا محمد وخانەوادەکەی بداتەوە.
إنا لله و إنااليه راجعون
لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی6ی2020 |