لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی داوای خۆپارێزی لە هاوڵاتیان دەکات

ئەمڕۆ 9ی6ی2020 لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێرانی لق، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا دەربارەی خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.


لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا تەئکیدی کردەوە لە خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆناو داوای لە دانیشتوانی هەر چوار قەزای سۆران و چۆمان و مێرگەسۆرو رەواندوز و شارو شارۆچکەکانی دەورو بەریان کرد کە زیاتر خۆیان لە مەترسی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە بپارێزن و هەوڵ بدەن کۆبوونەوەو قەڵەباڵغی دروست نەکەن.


راشیگەیاند هەر کەس کەمتەرخەم بێت لەو بارەوە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەت هەنگاو دەنێت، چونکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا خۆپارێزی لەو جۆرە نەخۆشیانە ئەرکێکی پێویستە.