یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا ئەنوەر شۆرەیی دەکات

ئەمرۆ 9ی6ی2020 باوکی مامۆستا مەلا ئەنوەر شۆرەیی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستاو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بسم الله الرحمن الرحيم
كل نفس ذائقة الموت ثم الينا ترجعون


بەرێز مامۆستا مەلا ئەنوەر شۆرەیی


ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامیتان بدات و پاداشتی بەخێری ئەو موسیبەتەتان بداتەوە، هەروەک ئومێد دەکەین خوای گەورە باوکی رەحمەتیتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و بەر رەزامەندی خۆی بخات.


إنا لله و إنااليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان



9ی6ی2020


 


هەر بەو بۆنەوە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


پرسەنامەیەک لە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان


بەداخەوە ئەمڕۆ ( مام حاجی احمد عوڵا شۆرەی ) کۆچی دوای کرد کەدەکاتە بەوکی بەڕێز،،،، ماموستا مەلا ئەنور شۆرەی ،،،، بەناوی بەرپرس و ستافی لقەکەمان و سەرجەم زانایانی سنورمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەیان و ماموستای بەڕێز دەکەین، خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و دوا ناخۆشیان بێت.
انا للە وانا الیە راجعون


لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان