مامۆستا مەلا محمد حاجی قادرمحمد امین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

رۆژی 11ی6ی2020 مامۆستا مەلا محمد حاجی قادرمحمد امین کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا محمد حاجی قادرمحمد امین


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا محمد حاجی قادرمحمد امین)مان پێگەیشت.


مامۆستا کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندار بوو، وەک پێشنوێژو وتارخوێنێکی دڵسۆز لە مزگەوتی (دوو دەرگا) لە پارێزگای سلێمانی خزمەتی دیارو بەرچاوو بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایان و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11ی6ی۲٠۲٠