لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو داوای خۆپارێزی زیاتر لەهاوڵاتیان دەکات

ئەمرۆ 14ی6ی2020 لقی گەرمیان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا بەئامادەبوونی بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق وبەرپرسی ناوچەکان.


لەکۆبوونەوە کە باس لەوەکرا ئێمەی زانایان پێویستە زیاتر پابەندبین بەرێنمایەکانی تەندروستی داواکارین لەزانایانی قەدرگران ئاموژگاری نویژ خوێنان بکەن بەگوێرەی رێنمایەکان نویژبکەن وتارەکانیان کورت و پر مەعنا بێت لەماوەی دە خولەک زیاتر نەبێت.


لەکوتاییدا وێرای ئاراستە کردنی سوپاس و پێزانین بۆ تەواوی مامۆستایانی سنورەکەو خەمخۆریان بۆ هاوڵاتیان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، مامۆستایان نزای ئەوەیان کرد کە خوای گەورە ئەم نەخوشیە لەسەر ئێمەو مرۆڤایەتی لابات و رەحم بەهەموو لایەکمان.


مەلا کەریم زەلکەیی- راگەیاندنی لقی گەرمیان