مامۆستا مەلا محمد بەحرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

رۆژی 15ی6ی2020 مامۆستا مەلا محمد بەحرکەیی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا محمد بەحرکەیی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا محمد بەحرکەیی)مان پێگەیشت، مامۆستا کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و خانەدان بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندارو خاوەن هەست و هەڵوێستی نیشتمانی بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


15ی6ی۲٠۲٠