بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەری هەولێردەکات

سەرلەبەیانی (15/6/2020) بەڕێز شێخ نیاز راغـب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وبەئامادەبونی كارگێرو ئەندامانی لق پێشوازی كرد لە بەڕێز مامۆستانەجم عبداللە بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەری هەولێر وشاندی یاوەری


بەڕێز شێخ نیازنقشبندی دوای بەخێر هێنان دەست خۆشی لە مامۆستا نەجم عبداللەو سەرجەم كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیانی كرد لە بەرامبەر خەمخۆری و خزمەت كردنی مامۆستاومزگەوتەكانی سنورەكەیان


مامۆستانەجم عبداللە سوپاسی بەرپرسی لقی هەولێرو ستافی لق و ئەوناوچانەی یەكێتی زانایان كە كەوتونەتە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لەبەرامبەر هەماهەنگی و پاڵ پشتی یەیان كردون


دواتر لەلایەن هەردوو لا جەخت لە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی كرا بۆ زیاتر خزمەت كردنی موسلمانان و مزگەوت ومامۆستایانی ئاینی بەتایبەت


وە بە گرنگی باس لە خۆپارێزی كرا و جەخت لە پابەند بون بەڕێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ كرایەوەو داوایان لە مامۆستایان و نوێژ خوێنان كردوە كە بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجدی وەر بگرن و نەكەونە ژێر كاری گەری ڕاگەیاندن


پابەند بون بەڕێنمایەكانی خۆپارێزی واجبی شەرعیەو هەست كردن بە بەرپرسیارەتیە


============================
ملارعـد ئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان (15/6/2020)