مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

لە 19ی6ی2020 مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخانی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخانی)مان پێگەیشت.


مامۆستا کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندار بوو، هەر لە سەرەتای کاری مەلایەتی تا کاتی وەفاتی خزمەتێکی جوان و دڵسۆزانەی پێشکەش کردووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایان و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


19ی6ی۲٠۲٠


 


هەر بەو بۆنەوە لقی هەولێری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


( وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
لەگەڵ ڕازیبوونمان بە ویستی خوای گەورە، بەناوی خۆمان و سەرجەم زانایانی هەولێرو دەوروبەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان به بونەي کۆچی دوای ( ماموستا مەلا انور شێخانی -خانە نشین ) ڕادەگەیەنین .
مامۆستا ی کۆچ کردوو هەر لەسەرەتای تەمەن یەوە جۆتە بەر خوێندنی شەرعی ودواتر خزمەتی مزگەوت و حوجرەو موسڵمانانی کردوە وە کوردپەروەرێکی موخلیس بوە، مامۆستای کۆچ کردوو پیاوێکی خواناس وزاناو زاهیدو خەمخۆر بوو.


داواكارين له خوداي گه وره كوچكردو به به هه شتی بەرین شاد بكات و سەبوری دڵ و دەروونی خانەوادەی بەڕێزیان وکەس و کاریان بدات ان شاء الله .


انا لله و انا الیه ڕاجعون


لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
٢٠٢٠/٦/١٩