دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له به‌رواری 5/4/2018 مامه‌ڵكردنی به دراوی (وه‌ن كۆین) به حه‌رام دانا، چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن كرا سه‌باره‌ت به هاوشێوه‌كانی ئه‌م جۆره دراوه وه‌ك( بت كۆین، پای كۆین.. هتد)، ئه‌نجومه‌نمان له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 17/شه‌ووالی/1441ه = 10/6/2020م به پێویستی زانی حوكمی شه‌رعی بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره دراوه ئه‌لیكترۆنیانه بۆ موسوڵمانان ڕوون بكاته‌وه.
لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه كردن به‌م دراوانه به‌گشتی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه مامه‌ڵه كردن به‌م دراوانه له ئێستادا و به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه حه‌رامه، له به‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕون و ئاشكرا له‌وانه:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ.. الآية) ( سوره البقره: الآية : 188) واته: نه‌چن ماڵ وسامانه‌كانتان له نێوان یه‌كتری به بێ به‌رامبه‌ر و بێ بنه‌ما بخۆن. هه‌روه پێغه‌مبه‌ری خودا له فه‌رموده‌كانیدا هه‌موو جۆره‌كانی فێڵ كردن و نادیاری له مامه‌ڵه‌كاندا حه‌رام كردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (مَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا) رواه مسلم.
لەبەشێکی تری هاتووە: ئه‌م جۆره دراوانهو مامه‌ڵه پێوه‌كردنیان پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تن كه یه‌كێك له‌و مه‌به‌سته باڵایانه پاریزگاری كردنه له ماڵ و سامان به هه‌موو جۆره‌كانی پارێزگاریكردن.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26554
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=214&scheme= |