لە فەتوایەکی تازەداو وەک ئەداکردنی ئەرکی پیشەیی و بەرپرسیارێتی و پەرۆشی دۆخی ئێستا‌و ئەنجامدانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی، ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی وەرگرتنی مووچە بێ دەوام کردن (بن دیوار)و وەرگرتنی دوو مووچەیی و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە.
له دانیشتی نا ئاسایی خۆیدا به ئۆنلاین رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 27/6/2020 پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق و سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی ئه‌م فه‌توای بە پێویست زانیوەو بە وردی بابەتەکەی خستۆتە روو.
لەبەشێکی فەتوایەکە هاتووە: هه‌ر كه‌سێك به شێوازێكی یاسایی دانه‌مه‌زرابێت موچه‌كه‌ی حه‌رامه، هه‌ركه‌سێكيش دامه‌زرا بێت به شێوازی یاسایی به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمی خۆی جی به‌جێ نه‌كات ئه‌وا دیسان موچه‌كه‌ی حه‌رامه‌و، پێویسته له سه‌ری یان ده‌وامی فه‌رمی خۆی به پێی یاسا جێ به‌جێ بكات، یان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و موچه‌یه ببێت.
لەبەشێکی تری فەتوایەکە هاتووە: مووچەخۆری بن دیوار ـ له ناوه‌وه‌ی كوردستان بژی یان له هه‌نده‌ران ـ پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به واجبی سه‌رشانی خۆی، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه له گه‌ڵ حكومه‌ت ئه‌نجامی داوه‌و واژوو یان په‌نجه‌مۆری كردووه، كه بێگومان دیسان ده‌چێته خانه‌ی دزی‌و درۆزنی‌و فێلكردنو خواردنی ماڵی حه‌رام كه تێكڕایان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا وه‌ك ئاشكرایه حه‌رام و كاری قیزه‌ونن.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئەماژەی بەوەش کردووە: هه‌ركه‌سێك له یه‌ك كاتدا له دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌تدا دامه‌زرابێت ئه‌وا موچهیهكیانی لێ حه‌رامه‌و پێویسته ده‌ستبه‌رداری ببێت‌و حكومه‌تیش پێویسته له سه‌ری چاوپۆشی نهكاتو ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكات، دوو موچه‌یی ئه‌گه‌ر له نێوان حكومه‌تی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراقیشدا بوو هه‌ر حه‌رامه‌و له رووی حه‌رام بوونیه‌وه هیچ جیاوازیه‌كی نییه.
هەروەها هاتووە: هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خانه‌نشین كرابێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت، به پێی قاعیده‌ی شه‌رعی به گهندهڵیو فه‌سادی ئیداری هه‌ژمار دهكرێتو پاره‌كه‌ی حه‌رامه، چونكه له جێگه‌ی خۆیداو به پێی ماندووبوونی وه‌زیفی وه‌ریناگرێت، بۆیه پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت چاو بخشێنێته‌وه به‌و جۆره خانهنشینكراوهنهدا كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا به هه‌ر هۆكارێك خانه‌نشین كراون.
لەکۆتایی فەتوایەکە ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەشڵێت: نه‌هێشتنی موچه‌ی بن دیوار‌و دوو موچه‌یی ناڕه‌وا ئه‌ركی هه‌ره له پێشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه ئه‌و به‌رپرسی راسته‌وخۆیه له چاكسازی‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌و دوو بابه‌ته‌یش دیارده‌یه‌كی قێزهوونن و به‌رچاوترینی رووی گهندهڵیو فه‌سادن له هه‌ندێك له دام‌و ده‌زگاكاندا، وه بوونه‌ته هۆی دهربرَینی ناره‌زایی تێكڕای میللهتو بارگرانی گه‌وره‌یش له سه‌ر داهاتی حكومه‌ت، بۆیه پێویسته به زووترین كات هه‌وڵی قهلاچۆكردنیان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مۆچهخۆری راسته‌قینه مافی خۆیان پێ بدرێت‌و بندیواره‌كانیش ئیجرائاتی یاساییان له ته‌ك بكرێت.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26556
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=215&scheme= |