ئەمرۆ 1ی7ی2020 مامۆستا مەلا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی
وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی)مان پێگەیشت.
مامۆستا زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندار بوو، جەنابی مامۆستا وەک ئیمام لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی علی خزمەتی دیارو بەرچاوو بوو، پیاوێکی قسەخۆش و ڕۆح سووک و شیرین بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایان و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
1ی7ی۲٠۲٠ |