به درێژایی مێژوو زۆرگهلو نه‌ته‌وه‌و كه‌س یه‌كتریان سه‌ركوت‌و كۆلۆنیاو داگیركردووه، كۆمه‌لێ ئامانج‌و هۆكاریان هه‌بووه، لای كهمیو سه‌ره‌كی خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌م هۆكارو ئامانجانه یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن:
1- فراوانكردنی حوكم‌و ده‌سه‌لات : زۆر كهسو گه‌ل له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كتر داگیر‌و كوشتارگشت ده‌كه‌ن تا حوكم‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوان‌و گه‌وره بكا‌و زیاتر دونیا بخواو بگرێته ده‌ست.
2- سه‌پاندنی به‌رنامه: زۆر كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كتر داگیر ده‌كا تا بیروڕاو پهیامو به‌رنامه‌و فهرههنگو شته‌كانی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا بسه‌پێنێ‌و خه‌ڵك وه‌كو خۆی لێ بكا.
3- كوفر‌و سته‌م: زۆر كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كتر داگیر ده‌كا چونكه كه‌سێكی كافرو خوانهناسو ستهمكارهو گوێ به هیچ یاسا‌و ڕێسا‌و شه‌ریعه‌تێك نادا.
4- رزگاركردن: زۆر كه‌س گه‌لێك داگیر ده‌كا له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكی تر رزگار بكا له ژێر چه‌پۆكی خوێن مژ‌و داگیركاران.
5- كاردانه‌وه: زۆر گه‌ل له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆیان‌و له خه‌ڵكیان ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه به‌رپا ده‌كه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناحهزو هێرشبه‌ران تووشی داگیركردنی خه‌ڵكی تر دهبنو ناچار ده‌بن.
6- خێر‌و بێر: زۆر گه‌ل یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن تاسهرو مال‌و سهروهتو سامان‌و خێر‌و بێرو ژن‌و ماڵ‌و خاك‌و وڵاتی یه‌كتر به خێر‌و بێر بۆ خۆیان ببه‌ن.
7- بڵاوكردنه‌وه‌و بانگه‌وازی: زۆر كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كتر داگیر ده‌كا تا داوا‌و بانگه‌واز بكا‌و، پهیامو به‌رنامه‌ی خۆی پێ بگه‌یه‌نێ‌و خۆی به هه‌ق ده‌زانێ.
8- یه‌كتر شێواندن‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه: زۆر گه‌ل یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن تا سه‌رو سیمای یه‌كتر بشێوێنن‌و، تۆڵه له یه‌كتری بكه‌نه‌وه‌و، یه‌كتر له نێو ببه‌ن.
9- گۆڕین: زۆر گه‌ل یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن تا كردار‌و گوفتارو بیر‌و باوه‌ڕو ئهخلاقو فه‌رهه‌نگی یه‌كتر بگۆڕن.
10- له‌به‌ر چه‌ندان هۆی تر یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن: تا یه‌كتر لاواز بكه‌ن، یه‌كتر بكه‌نه كۆیله، یه‌كتر بچه‌وسێننه‌وه. هتد.. |