ئەمرۆ 22ی7ی2020 مامۆستا مەلا عبدالله شیرەیی باوکی مامۆستا مەلا هاشم شیرەیی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
برای بەرێز مامۆستا مەلا هاشم شیرەیی
وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتان مامۆستا (مەلا عبدالله شیرەیی)مان پێگەیشت، مامۆستا کەسێکی خواناس و خەمخۆرو هەستی بەرزی ئاینداری و کۆمەڵایەتی بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابت و خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
22ی7ی۲٠۲٠ |