(1)
ئه‌وه ماوه‌ی نزیكی دوو مانگ زێده‌تره، سه‌رجه‌م كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه ناوخۆیی و ئاسمانی و رووبه‌ری رۆژنامه و گۆڤاره قاقه‌زی و ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و بگره دووانگه و میحرابی زۆرێك له مزگه‌وته‌كانی كوردستان - تایبه‌ت له هه‌ولێر - ، سه‌رقاڵیان كردووین به هه‌ندێك بابه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر به‌لێك تێگه‌یشتن و لێكحاڵی بوون بوایه، بێگومان به‌و شێوه نه‌ده‌بوو كه ئێستا تێی كه‌وتووین و تۆمه‌ت باركردنی یه‌كدی و ناوزه‌د كردن به تێنه‌گه‌یشتن و حوكمی كافربوون دان، ئاوا سنووری نه ده‌به‌زاند.
لێتانی ناشارمه‌وه خۆم له‌وه زۆر به دوور گرت كه راسته‌وخۆ رابكێشرێمه نێو ئهوههرا و مه‌زاته‌وه و به‌وه‌نده وازم هێنا، كه له دووره‌وه شته‌كان بخوێنمه‌وه و له‌و سه‌رو به‌نده‌دا، له میانه‌ی نووسینه‌كانی رۆژانی هه‌ینی خه‌باتم، دوو بابه‌تم بلاَوكردهوه له ژێر سهردێرِی: (ئهوخواگهورهیهی كه هه‌ر ئه‌و ته‌نیا و بێ هاوه‌ڵ و بێ وێنه‌یه، له لێدوانی(غرور)ئامێزی پێغه‌مبه‌ران و یاران و پیاوچاكانیش نابوورێت!)ژماره: 3606/22/10/2010لاپهرِه11) و (مه‌رجه شه‌رعییه‌كانی شێوازی ره‌خنه گرتن له كه‌م و كورِی دهسهلاَت و كۆمه‌ڵگا و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌مییه كانیان)، ژماره: 3618، هه‌ینی 5/11/ 2010 لاپهرِه11). له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی(ئایین و كۆمه‌ڵ)یشه‌وه، كه كات شه‌شی ئێوارانی چوارشهموان، له كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسه‌وه پێشكه‌شی ده‌كه‌م، حه‌وت به‌رنامه‌م ئاراسته‌كرد، له ژێر‌ته‌وه‌ری: (حوكمی گاڵته‌كردن به به‌ها ئایینییه‌كان)، به پێنج به‌ش له رۆژانی 24ی11و 1و8و15و22ی12ی2010) و (حوكمی پیرۆزبایی كردنی سه‌ری ساڵی زایینی)، له 29ی12ی2010) و (جیاوازی شه‌ریعه‌ته‌كان، بۆ دوژمنایه‌تی یه‌كدی نییه)، له 5ی1ی2011). له‌م زنجیره نووسینه‌ی ساڵی تازه‌ی زایینیشمدا، كه ئه‌مه یه‌كه‌م ههینییهتی، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌مه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی و لێیه‌وه كۆمه‌ڵێك ئادابی راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و ئادابی دانووساندن، بێنمه‌وه بیری خۆم به‌رله هه‌موولایه‌ك و بیری زۆرێك له مامۆستا بهرِێزه ئایینییه‌كانمان، كه له رێگه‌ی میحراب و دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كانمانه‌وه، رۆژانه و هه‌فتانه گوێ بیستیان ده‌بین، یاخود له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی تیڤی و رادیۆ و گۆڤار و رۆژنامه و ماڵپهرِی ئایینییه‌وه په‌یامی پیرۆزی خۆیان ده‌گه‌یێنن، بیرهێنانهوهیش بێت، بۆ هه‌رخاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی بهرِێز، تا به‌رله‌وه‌ی بیرۆكه‌كانیان باوێژنه سهرقاقهز و لهرِێگهی هۆكاره زۆر و بۆرهكانی راگه‌یاندن، هه‌رزان فرۆشیان بكه‌ن و به‌هره‌مه‌ندمان بكه‌ن لێیان، به ژیری و سۆزی پاكی نه‌ته‌وه و خاك و مرۆڤ دۆستیی و ره‌چاوكردنی تێك نه‌دانی ئهزموونهكهوه، تاوتوێی قسه‌كانیان بكه‌ن و پێگه و زه‌مینه‌سازی بۆ بكه‌ن!
چاكسازی و ده‌ستنیشان كردنی هه‌ڵه هونه‌ره
مامۆستا ئایینییه بهرِێزهكان، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ئازیزه‌كان: با من لێره‌وه به سلاَوی خوا له‌گه‌ڵتان ده‌ست پێ بكه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌خوازم و گومانم له‌وه‌دانییه كه ئێوه‌ی بهرِێزیش زۆر له من باشتر ده‌زانن كه كه‌س نییه ههڵهنهكات و هه‌ڵه خۆی له خۆیدا خوو و ره‌وشت و حاڵه‌تێكی هه‌موولایه‌كمانه و هه‌موو یه‌كێكمانی تێ ده‌كه‌وێت، ئیتر له عاقڵ و ژیر و بلیهمهت و خوێنده‌وار و مه‌لا و شێخ و نووسه‌ر و شاعیر و نێر و مێ ژیرهكانمانهوه پێیداوهره، تا به كه‌وده‌ن و كه‌م فام و كاڵ فام و نهخوێندهوارهكانمان ده‌گات، كه‌وابوو هه‌ڵه‌كردنی هه‌رتاكێكی ئێمه‌ی مرۆڤ،، كارێكی هه‌ر زۆر ئاسایی و سرووشتییه، بهلاَم ئه‌وه‌ی كه نه ئاسایی و نه سرووشتییه، ئه‌وه‌یه، كه له باتی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی هێواش و هێور و ساده و ساكار و لێك تێگه‌یشتن، چاره‌سه‌ری هه‌ڵه بكه‌ین، بچین هه‌ڵه‌ی بچووك گه‌وره بكه‌ین و په‌نا بۆ ختووكه‌ی ویژدان و خرۆشاندنی سۆزی جه‌ماوه‌ر ببه‌ین!
مه‌رامی سیاسی و كورسی به ده‌ست نه‌هێنانی سندووقه‌كانی ده‌نگدانمان، ببێته كینه و توورِهیی و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له قۆناغێكدا له كیس دانی به‌هایه‌ك!، كاردانه‌وه‌ی ده‌روونی دروست بكات و خه‌شم برِێژرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و چین و توێژێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵگادا.
له باتی ئه‌وه‌ی با هه‌ڵه‌كه زۆریش گه‌وره و سه‌خت و گران بێت، به حیكمه‌ت و له‌سه‌رخۆییه‌وه، چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بێین ناوزرِاندن و تانه و ته‌شه‌ر له یه‌كتری دان بكه‌ینه پیشه‌مان!
گومان له‌وه‌دانییه، كه هه‌ریه‌كێكمان، ناوه ناوه پێویستمان به‌وه هه‌یه كه به خۆدا بێینه‌وه و ئاورِی جیدی له خۆمان بده‌ینه‌وه.
ئاورِ بده‌ینه‌وه، له شێوازی چاره‌سه‌ركردنمان بۆ هه‌ڵه‌كانی خۆمان، چ جای هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دیكه.
پێویستمان به‌وه‌یه كه بزانین، چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه، هونه‌ره و هه‌موو كه‌س پسپۆرِی ئه‌و گۆرِهپانه نییه.
هه‌موو كه‌س ده‌توانێ ده‌نگ ده‌ربكا، بهلاَم هه‌مووكه‌س ناتوانێ له تۆن و ئاوازه‌كان بگات.
هه‌مووكه‌س ده‌توانێ فێری زمانی ئاخاوتن ببێت، هه‌رزمانێك، بهلاَم هه‌مووكه‌س ناتوانێ له زمانی هه‌ڵسوكه‌وت تێبگات!
هه‌مووكه‌س دهتوناێ ره‌خنه بگرێت و جوێنیش بدات و بهربادییش بكات، بهلاَم هه‌مووكه‌س هونه‌ری چاكسازی نازانێت.
لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم له پێشدا چمكێكی ئه‌م هونه‌ری چاكسازییهتان بێنمه‌وه یاد كه له‌سه‌رچه‌ند یاسایه‌ك دامه‌زراوه و لێره‌دا هه‌ندێكی باس ده‌كه‌ین،
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه دان به‌وه‌یشدا ده‌نێم، كه بۆ نووسینی بابه‌ته‌كه سوودم له بیر و بۆچوونی زۆر نووسه‌ری بهرِێز كردووه و گهرِاومهتهوه بۆ سه‌رچاوه‌كانی نێو كتێب خانه تایبهتییهكهم، كه سوپاس بۆخوا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زۆربه‌ی ته‌فسیره جێ متمانه‌كانی قورئان، كه به زمانی كوردی و عاره‌وی نووسراون و سێ سه‌د هه‌زار فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ده‌یان كتێبی فیقهیی مه‌زه‌وه جوداكانی ئیسلام و رۆشنبیری ئیسلامی و ئایینه‌كانی دیكه و گشتی تێدایه.
وێرِای ئه‌وه‌یش، گهرِاومهتهوه بۆ ماڵپهرِه ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی وه‌ك ماڵپهرِی:
(الاسلام اليوم، سلمان بن فهد العودة) و (الاسلام سؤال وجواب، محمد صالح المنجد) و (الفتوى) و (دكتور يوسف القرضاوي) و (منتديات عيون العرب)، كه له میاندا نووسینێك هه‌بوو، له ژێر سهردێرِی (علاج الخطأ)زۆر سوودم لێ‌كرد و له به‌كارهێنانی نووسه‌ره‌كه‌یدا بۆ هه‌ندێك ده‌ق، گهرِاومهتهوه بۆ سه‌رچاوه‌ی دیكه و زۆر ده‌قیش ئه‌و باسی نه‌كردووه هێناومه.
یه‌كه‌م: سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌كردن، زۆرجار ئاكامی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه، پێویسته هه‌میشه خۆمانی لێبپارێزین، كه له روانگه ئایینییه‌كه‌وه، ئه‌مه به‌شێكه له په‌روه‌رده‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، بۆ خانه‌واده و شوێنكه‌وتووه‌كانی، كه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، ئێمه ده‌توانین، ده‌یان ده‌قی درووست بێنینه‌وه.
بۆ نموونه ته‌نها ئه‌وفه‌رمووده‌یه به بیری خوێنه‌ری بهرِێز دێنینه‌وه، كه ئه‌نه‌سی كورِی مالیك(ر)بۆمانی باس ده‌كات:
(خدمت النبي(ص) عشر سنين، فما قال لي أف قط، و لا قال لشئ قط صنعته لم صنعته؟ و لا لشئ تركت لم تركته)(1).
واته: (بۆماوه‌ی ده‌ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رم كرد(د.خ)و هه‌رگیز ئۆفێكی له ده‌ست نه‌كردم و له ئه‌نجامدانی هیچ كارێكم دا، پێی نه‌گوتم بۆ كردووته‌وه و له ئه‌نجام نهدانیشیدا پێی نه‌گوتم بۆ نه‌ت كردووه!).
به مانا، له‌وماوه‌یه‌دا، پێغه‌مبه‌ر(د.خ)سهركۆنهیهكی نه‌كردووه!
ده‌بێ ئه‌وه بزانین، كه سه‌ركۆنه‌كردن و شكاندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، تیرێكی كوشنده‌یه و كه‌م وارێبكهوێت، له كه‌وانی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ربچێت و به زووترین كات به‌ره و سینگی خۆی نه‌بێته‌وه! ده‌بێ ئه‌وه‌بزانین كه سه‌ركۆنه‌كردن، لووت شكاندن و رووشكێنی تێدایه و ئه‌وه‌نده به‌سه، كه‌س نییه پێی قهبووڵبێت سه‌ركۆنه بكرێت.
چه‌ند یاسایه‌ك بۆچاره‌سه‌ركردن و راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه
دووه‌م: هه‌ڵه‌كار، په‌رده‌یه‌ك لهسهرچاوێتی:
ئه‌و په‌رده‌یه‌ی له‌سه‌رچاوی ئه‌وكه‌سه‌یه كه هه‌ڵه‌ی كردووه، په‌رده‌یه‌كی ته‌م و مژاوییه و هه‌وڵ بده له پێش چاوی لای بده‌یت، بهلاَم چونكه خۆی به هه‌ڵه نازانێت، خۆت له‌وه لاته‌ریب بگره كه راسته و خۆ توانجی تێبگریت و سه‌ركۆنه‌ی بكه‌یت، چونكه كه ئه‌و دان به هه‌ڵه بوونیدا نه‌نێت، تۆ چۆن گله و گازنده‌ی لێ ده‌كه‌یت و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌یت؟
كه‌وابوو له پێشدا ده‌بێ په‌رده‌كه‌ی سه‌رچاوی لابده‌ین، تا به خۆی بزانێت كه هه‌ڵه‌یه، پاشان بچین ئامۆژگاری بكه‌ین، وه‌رن با پێكه‌وه چیرۆكی ئهوكورِه گه‌نجه بخوێنینه‌وه كه حه‌زی داوێن پیسی(زینا)ی هه‌بوو و له‌و پهرِی هه‌ڵچوون و پاڵه په‌ستۆی نێو ناخیدا بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره، هاته به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، تا رێگه‌ی پێ بدات كه بچێت(زینا)بكات! داخۆ په‌روه‌ده و گۆشكردنی مامۆستای مرۆڤایه‌تی(د.خ)چۆن بوو بۆئه‌و لاوه؟
(عن أبى أمامة(ر)قال: إن فتى شابا أتى النبى(ص)، فقال: يا رسول الله ائذن لى فى الزنا، فأقبل القوم فزجروه، وقالوا: مه مه!
فقال(ص)له: (ادنه)أى اقترب منى.
فدنا منه قريبا.
قال(ص): أتحبه لأمك؟
قال: لا والله، جعلنى الله فداءك.
قال(ص): ولا الناس يحبونه لأمهاتهم.
قال(ص): أفتحبه لابنتك؟
قال: لا والله يا رسول الله، جعلنى الله فداءك.
قال(ص): ولا الناس يحبونه لبناتهم.
قال(ص): أفتحبه لأختك؟
قال: لا والله، جعلنى الله فداءك.
قال(ص): ولا الناس يحبونه لأخواتهم.
قال(ص): أفتحبه لعمتك؟
قال: لا والله ، جعلنى الله فداءك.
قال(ص): ولا الناس يحبونه لعماتهم.
قال(ص): أفتحبه لخالتك؟
قال: لا والله، جعلنى الله فداءك.
قال(ص): ولا الناس يحبونه لخالاتهم.
قال - راوى الحديث -: فوضع(ص)يده عليه، وقال:
اللهم اغفر ذنبه وطهر قلبه، وحصن فرجه).
فلم يكن بعد ذلك، الفتى يلتفت إلى شىء)(2).
واته: (ئهبوئومامه(ر)، كه یه‌كێك بووه له یارانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، بۆمان دهگێرِێتهوه، كه رۆژێكیان لاوێكی به توانا، هاته‌لای پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: رێگه‌م پێبده تا بچم(زینا)بكه‌م!
- لێره‌دا یاران به سه‌ركۆنه‌كردن و لێ توورِه بوون و پیاههڵشاخانهوه، روویان كرده كابرا و پێیان گوت: بێده‌نگبه بێده‌نگبه - .
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی: بێره نزیكمه‌وه، لێم نزیك ببه‌ره‌وه.
كورِهكهیش، زۆر نزیك بووه‌وه له پێغه‌مبه‌ر(د.خ).
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی: پێت خۆشه ئه‌وه له‌گه‌ڵ دایكت بكرێت؟
كورِهكهیش گوتی: نا! خوا بمكات به قوربانی تۆ، سه‌وگه‌ند به‌خوا پێم خۆش نییه.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی: خه‌ڵكیش بۆدایكی خۆیان پێیان خۆش نییه. پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی پێت خۆشه ئه‌وه له‌گه‌ڵ كچی خۆت بكرێت؟
كورِهكهیش گوتی: نا! خوا بمكات به قوربانی تۆ، سه‌وگه‌ند به‌خوا پێم خۆش نییه.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی: خه‌ڵكیش بۆكچی خۆیان پێیان خۆش نییه.
پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی پێت خۆشه ئه‌وه له‌گه‌ڵ خوشكی خۆت بكرێت؟
كورِهكهیش گوتی: نا! خوا بمكات به قوربانی تۆ، سه‌وگه‌ند به‌خوا پێم خۆش نییه.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی: خه‌ڵكیش بۆخوشكی خۆیان پێیان خۆش نییه.
پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی پێت خۆشه ئه‌وه له‌گه‌ڵ پورت(خوشكی باوكت) بكرێت؟
كورِهكهیش گوتی: نا! خوا بمكات به قوربانی تۆ، سه‌وگه‌ند به‌خوا پێم خۆش نییه.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی: خه‌ڵكیش بۆخوشكی باوكیان ئه‌وه‌یان پێ خۆش نییه.
پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی پێت خۆشه ئه‌وه له‌گه‌ڵ پورت(خوشكی دایكت) بكرێت؟
كورِهكهیش گوتی: نا! خوا بمكات به قوربانی تۆ، سه‌وگه‌ند به‌خوا پێم خۆش نییه.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی: خه‌ڵكیش بۆخوشكی دایكیان ئه‌وه‌یان پێ خۆش نییه.
ئه‌وه‌ی فه‌رمووده كه‌ی بۆ گێرِاوینهتهوه ده‌ڵێت: ئیتر پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌ستی خسته سه‌ر سه‌ری كابرا و فه‌رمووی: خوایه له گوناهی خۆش به و دڵی پاك بكه‌ره‌وه و دامێنی بپارێزه)، ئیتر له‌ورۆژه‌وه ئه‌و لاوه وای لێهات ئاورِی له هیچ شت نه ده‌دایه‌وه و بایه‌خی پێ نه‌ده‌دا).
ئه‌م هه‌ڵوێسته پرِله حیكمه‌ت و میهره‌بانییه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)زۆرتر رێنماییكار و هانده‌رمانه بۆ ئه‌وه‌ی كه به به‌زه‌ییه‌وه رهفتاربكهین له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه هه‌ڵه‌ی كرد.
مامۆستایهتییهكی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بانگه‌واز خوازن بۆ ئایینی خوا، بۆئه‌وه‌ی به‌راستی خه‌ڵكانێكی دوور له ئایین بۆ ئایین بێنن و خه‌ڵكانێكی برِوادار به هێز تربكه‌ن له رِووی ئیماندارییانهوه.
ئه‌وكاته‌ی لاوێك پێشنیاری رێگه‌پێدانی(زینا)ده‌خاته به‌رده‌م گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی ئیسلام، كه پێغه‌مبه‌ره(د.خ)و ئه‌م وهلاَمهی ده‌درێته‌وه و ئه‌م ره‌فتاره نه‌رمه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وده‌ره‌نجامه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه ته‌وبه ده‌كا و دهگهرِێتهوه، ئه‌بێ ئه‌و بهرِێزانهی كه به ناوی ئایینه‌وه ده‌دوێن، چه‌ند سوودی حیكمه‌تی لێ بكه‌ن، كه چۆن روو به رِووی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێك ببنه‌وه، كه داوای كردنههوهی(مه‌یخانه)، یان كردنه‌وه‌ی(ئاره‌زوو شكان خانه)یه‌ك ده‌كه‌ن؟
ده‌بینین له‌سه‌ر ئه‌وداوایه‌ی ئه‌ولاوه، كه گومانی تێدانییه، كه داوایه‌كی نابه‌جێ و ناشه‌رعی بوو، پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، بهسهركۆنهكردنهكهی یارانیشی رازی نه‌بوو، ئیتر ئه‌مه زیاد له‌وه‌ی كه نه‌فرینی لێ نه‌كرا و حوكمی كافر و مورته‌دی نه‌درا به‌سه‌ردا و خوێنیشی نه‌كرایه كاسه‌وه، بگره په‌رده تهماوییهكهی سه‌رچاوی لابرا و له باتی باسكردن و بیرهێنانه‌وه‌ی حوكمی(زینا)، به‌ستییه‌وه به لایه‌نه ئه‌خلاقی و كۆمهلاَیهتی و خانهوادهییهكهی خۆی و خۆیی بیر هێنایه‌وه!
ره‌نگه هه‌ندێك بڵێن: ئه‌ولاوه، نه‌یزانیوه كه(زینا)حه‌رامه، بۆیه‌كه هاتووه، داوای ئه‌وه ده‌كات كه رێگه‌ی پێبدرێت؟
یان بڵێن: كاره‌كه‌ی ئه‌نجامی نه‌دا! بۆیه‌كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)وا به نه‌رمی هه‌ڵسووكه‌وتی لهگهڵداكرد؟
كه ئه‌م بۆچوونه جێی نابێته‌وه، چونكه ئه‌ولاوه، زانیویه‌تی (زینا)حه‌رامه، بۆیه هاتووه داوای رێگه‌پێدانی دهسهلاَت ده‌كات، كه له‌وكاته‌دا ههرهچڵه پۆپهكهی پێغه‌مبه‌ربووه(د.خ).
ئهونهرمییهی پێغه‌مبه‌ریش(د.خ)له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا هه‌روابوو، كه (حه‌د)یشیان لێ دهسهندرا، وه‌ك ئافره‌ته‌كه‌ی كه خالید قسه‌ی پێ گوت و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی:
(أتسبها يا خالد؟ والله لقد تابت توبة لو قسمت على سبعين بيتاً من أهل المدينة لوسعتهم! وهل تر‌ى أفضل من أن جادت بنفسها لله عز وجل؟)(3).
واته: (ئه‌وه تۆ قسه‌ی پێده‌ڵێیت خالید؟
سه‌وگه‌ند به‌خوا ئه‌و ئافره‌ته ته‌وبه‌یه‌كی كرد، ئه‌گه‌ر دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر حه‌فتا ماڵی مهدینهییدا، به‌شیان ده‌كات!
باشه تۆ نا‌بینیت، چی له‌وه گه‌وره‌تره كه گیانی خۆی ده‌به‌خشێت به‌خوا ).
ده‌ی باشه، ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا شتی وارِووی دابێت، كه له نێو یاراندا بیری وا(لادان)ـاوی هه‌بووبێت، كه‌سێك داوای زینا حهلاَڵ كردن بكات، یان خه‌ڵكانێك هه‌بووبن زینایان كردبێت، بۆ ئێمه وابزانین كۆمه‌ڵگای كورده‌واریمان، له‌وان له خواترس ترن و نابێ كه‌سی له‌و شێوه‌مان تێداههبێت، كه به‌لاری و لارِێیی بیربكه‌نه‌وه؟!
ئه‌ی كه ئه‌وه وهلاَمی نه‌رمی میهره‌بان ئامێزی پرِله سۆزی په‌روه‌رده و به‌زه‌یی پێغه‌مبه‌ر بووبێت(د.خ)بۆئهولاوه، ئه‌رێ رێگر چییه له‌وه‌ی ئێمه‌ی هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵی ئایین خوازی، واره‌فتار بكه‌ین و دنیا له ههڵهكارێك نه‌كه‌ین بهچهرمه چۆله‌كه؟!
سێیه‌م: به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌رم و نیان:
به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌رم و نیان و جوان و پاراو و سۆز به‌خش و دوور له كرژی، یاسایه‌كی دیكه‌یه و ئه‌وكه‌سه‌ی كه هه‌وڵی چاكسازی ده‌دات، تا به‌م خووه شیرینانهوه وابه‌سته بێت، هێشتا هه‌ر كه‌مه، چونكه مرۆڤه‌كان له سرووشتی درووست بوونیاندا ئه‌وه هه‌یه، كه زمانی شیرین و پاراو و تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ره‌وا، پێدا گوتن، نه‌وه‌ك لێ گوتن، كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ده‌روونیان.
ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره وای رێنمایی كردووین، كه له كاتی پارِانهوهیشماندا له‌و، له پێشدا سوپاسی بكه‌ین و پێیدا بڵێین و درود و سلاَو بنێرین بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و پاشان داواكانمانی بخه‌ینه به‌رده‌م.
ههرقورئانه، كه رێنمایی یارانی پێغه‌مبه‌ری كردووه، كه له كاتی گوتاریاندا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، به خێركردنهوه ده‌ست پێ بكه‌ن و له ئایه‌تی 12ی سوره‌تی(موجادیله)دا ده‌فه‌رموێت:
(ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ده‌دوێن، له پێشدا خیر بكه‌ن). كه به‌مانا سلاَوات لێدانه.
كه‌وابوو زمان شیرینی، یه‌كێكه له داخوازییه‌كانی ئایین و زمانی شیرینیش، جۆره جاویدانی و كاریگه‌رییه‌كی ته‌لیسماوی تێدایه و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت:
(إن من البیان لسحرا)(4).
واته: (به‌راستی له هه‌ندێك له زمان پاراوی و ره‌وان بێژیدا، جۆره جادوو زانییهكی تێدایه).
ئه‌وكاته‌ی به ههڵهكارێك ده‌ڵێین: ئه‌م قسه‌یه‌ت وابكرادیه باشتربوو.
ئهوكردهویهت ئاوا ئه‌نجام بدایه چاكتر ده‌بوو.
باشه تۆ رات چییه ئه‌گه‌ر ئاوابكهیت؟
من پێش نیاری ئه‌وه‌ت بۆده‌كه‌م، ئاوابكهیت، ئه‌ی تۆ ده‌فه‌رمووی چی؟
ئه‌م شێوازهگوتاره، باشتر نییه له‌وه‌ی پێی بڵێین: هه‌ی خوێرِی، هه‌ی بێ ئه‌ده‌ب، هه‌ی بێ ره‌وشت، باشه تۆ نابیستی، نابینی، عه‌قڵت نییه؟
ئه‌رێ من چه‌ند جارم پێ گوتی؟
ئه‌رێ تۆ شێتی؟
ئه‌رێ تۆ بێ عه‌قڵی؟
تۆ چیت؟
ئه‌گه‌ر رێباز و شێوازه نهرمهكه بگرینه به‌ر، ئه‌نجامی باشتر نادات به‌ده‌سته‌وه و زۆرتر ملكه‌چ نابێت؟.
چواره‌م: وازهێنان له ده‌مقاڵێ و موجاده‌له و شهرِه قسه، متمانه به‌خشتره:
بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك، خۆ پارێزی له ده‌مقاڵێ و دانووسانێك، كه توندی و گرژی تێدابێت و دووری له موجادهلهكردن و ركابه‌ری، یارمه‌تیده‌رێكی زۆرگه‌وره‌یه، ده‌نا ره‌نگه ئامانجه خێره‌كه‌ت نه پێكی و شته‌كه بدۆرِینی.
زۆرجار رێده‌كه‌وێ، ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ڵه‌كاره، هه‌ڵه‌كه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه به كه‌رامه‌تی خۆیه‌وه و ده‌چێت داكۆكی ده‌كات له هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی و له‌و نیقاش و جه‌ده‌له‌دا، تینوویه‌تی خۆی ده‌شكێنێ و به شێوه‌یه‌ك چێژی لێ ده‌كات، كه ئیتر ئه‌سته‌م ده‌بێت بگهرِێتهوه.
ده با ئێمه رِێگای لێ دانه‌خه‌ین، ده‌روازه‌ی گهرِانهوهی بۆ والاَ بكه‌ین، تا گهرِانهوهی ئاسان بێت.
وه‌رن با پێكه‌وه گوێ بۆئه‌م ده‌قه رادێرین و سه‌رنجی لێ بده‌ین:
ئیمامی بوخاری بۆمانی دهگێرِێتهوه، كهرۆژێكیان یه‌كێ له سهحابهكانیان هێنا بۆ به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، كه خه‌مری خواردبووه‌وه!، پێغه‌مبه‌ریش(د.خ)حه‌دی له‌سه‌ر جێ به‌جێكرد، پاشان یاران بلاَوهیان لێ كرد و جارێكی دیكه تێهه‌ڵچووه‌وه و به‌سه‌رخۆشی هێنایانه‌وه و دووباره داری حه‌دی لێدرا و بلاَوهیان لێ‌كرد و بۆجاری سێیه‌م خواردییه‌وه و هێنایانه‌وه و داری لێ درایه‌وه، بهلاَم له‌م جاری سێیه‌مه‌دا، شتێكی سه‌مه‌ره و گه‌وره رِوویدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو هه‌ندێك له یاران گوتیان:
(أخزاه الله ما أكثر ما یؤتى به).
واته: (خوا سهرشۆرِی كات، چه‌ند زۆر دێنرێت بۆ تۆڵه لێ سه‌ندنه‌وه و حه‌د لێ سه‌ندنی!).
كه‌چی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، به قسه‌كه‌یان رازی نه‌بوو، بگره فه‌رمووی:
(لا تكونوا عون الشیطان على أخیكم، والله إنی لأعلم أنه یحب الله ورسوله)(5).
واته: (مه‌بن به یارمه‌تی ده‌ری شه‌یتان لهسهربراكهتان!، سه‌وگه‌ند به‌خوا من ده‌زانم ئه‌و خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یی خۆش ده‌وێت).
كه‌وابوو ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته نێو هه‌ڵه‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وكه‌سه وایه كه‌وتبێته بیرێكه‌وه، پێویسته بیهێنینه ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌ین نه‌وه‌ك سه‌ری پان بكه‌ینه‌وه و زێده‌تر بی یهشێنین و بی تارێنین.
په‌راوێزه‌كان:
(1)(رواه مسلم. وانظر: مسند الامام احمد، ط مؤسسة الرسالة، مجلد20فمابعد، الأرقام11974و12784و13021و13034و13373و13675و13797).
(2)(انظر: مسند الامام احمد، ط مؤسسة الرسالة، عن أبى أمامة، ج36رقم الحديث2211 وذكره الهيثمى فى مجمع الزوائد وعزاه إلى الطبرانى وقال: رجاله رجال الصحيح (1/129)، انظر الصحيحة للألبانى370).
(3)(رواه مسلم وغيره، أنظر: مختصر صحيح مسلم، للإمام المنذري، تحقيق محمد ناصر الدين الألباني، ط، المكتب الإسلامي، ص277رقم الحديث1039).
(4)(انظر: مسند الإمام أحمد، ط، مؤسسة الرسالة، مجلد4 برقم2761).
(5)(أنظر فتح الباري شرح صحيح البخاري، ط، دار السلام ودار الفيحاء، ج12، ص92، باب مايكره من لعن شارب الخمر، وأنه ليس بخارج من الملة، حديث رقم 6780و6781).
(خه‌باتی ژماره3668هه‌ینی7ی1ی2011). |