گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت

 یاسین غەڵام لە مەغریبەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل چووە سعوودییە.


ئەو بایسکیلسوارە بە چوار ساڵ گەشتەکەی ئەنجامداوە و بە چەند وڵاتێکی ئەفریقیدا رۆیشتووە، بەڵام بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی، لەو وڵاتانە وەستاو و کاری کردووە.


بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، یاسین وەکو وەرگێڕی عەرەبی- ئینگلیزی، یاخود وەکو شاگرد لە شوێنی کار، کاریکردووە.


بۆ ئەوەی رێگاکەی بۆ حەج دوورو درێژو پڕ زەحمەتبێت، یاسین بە 22 وڵاتدا گوزەری کردووەو 31 هەزار کیلۆمەتری بڕیووە.


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێشتا رێگا بە یاسین نەدراوە ئەمساڵ حەجەکەی بکات، بەڵام دڵنیاییان نەداوەتێ ماندوبوونەکەی لەبەر چاوو بگرن، ئەوەی جێی دڵخۆشی ئەو گەنجەیە، بەرپرسانی سعوودییە بەڵێنیان پێداوە، ساڵێکی تر رێگا بە خێزانەکەی بدەن بچنە حەج. سەرچاوە: ماڵپەری کوردستان 24.