لە دوای دەركردنی نامیلكەی (ڕاستییەكی وون بوو!) لەلایەن (م. فەرمان عزیز نەجار خەرابەیی، پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی ماجیداوە لە هەولێر) كە توێژینەوەیەكە لەسەر ئامانجو پیلانی ئەوانەی بەناو داكۆكی لە مافی ئافرەت دەكەن..
* نیشانەی سەركەوتنی نامیلكەكە هەر لەسەرەتاوە بە چەند شتێكەوە دیارە لەوانەش:
1- بەو ناوەی كە نووسەر بۆی هەڵبژاردووە.
2-پاشان شتەكانی هەموو بەبەڵگەوە لەناویدا هێناویەتیەوە.
3- هەروەها ئەم وێنانەی لەسەر دیزاینی نامیلكەكە هێناویەتیەوە.. بەتایبەت: وێنەكەی خوارەوە كە ئافرەتێك لەسەرشانو پیلی ئافرەتێك دانیشتووەو لافیتەیەكی هەڵگرتووە درووشمی ڕەونەقداری: (مافی ئافرەت)ی تیا نووسراوە، گوایە داكۆكی لەمافی ئافرەت دەكات كەچی خۆی هۆكاری بارقوڕسیو چەوساندنەوەو..چەندیین تەعبیری تر بەخۆیەوە دەگرێت!
* هەر بۆیە وا دیارە: هەموو ئەوانەو روونبوونەوەی راستیەكان.. هەژاندنیو (ترس لە لاچوونی كورسی ژێریانو لەدەستدانی داهاتو دەستكەوتەكانیان..) ڕژانە سەر شەقام دژ بەو نامیلكەو نووسەرەكەی..
* كەواتە: مشاوەش بوونی (هەندێك لە) رێكخراوەكانی ئافرەتانو ژنانو بەتایبەت ئەوانەی ناویان (بەبەڵگەوە) لە نامیلكەی مامۆستادا هاتووە تا ئەو ئەندازەی لەسەرەتای ئەم سەری ساڵەوە خۆپیشاندانیان دژ بە مامۆستای ناوبراو سازداو داوایان كرد لە پەرلەمان كە مەلافەرمان بدرێتە دادگاو (لەسەر ئەم ڕاستیانەی دركاندویەتی) دادگایی بكرێت..!
* شایانی باسكردنە كە سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانو لێژنەی ئاینی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئاینی لە پەرلەمان پشتگیریان لەمامۆستا كردو بەجۆرێك هەڵوێستی خۆیان نواند تاوەكو هەردوولا لەسەر ئەوە كۆك بوون كە كەسێك شتێك دەڵێو بڵاوی دەكاتەوە دەبێ پاشان تەحەممولیش بكات ئەگەر وەڵامی درایەوە، هەروەها هەردوولا لە لێدوانەكانیان روونیان كردەوە كە مامۆستا تەنها قسەی ئەوانەی هێناوەتەوە كە ناویانی لە نامیلكە هێناوە هەمووشی بەبەڵگەوەیە..
هەروەكو دواتر مامۆستا مەلاعبدالله مەلاسعید گرتكی سەرۆكی زانایان راشی گەیاند كە: ئێمە سەرەتای دەست بەكاربوونمان وتومانەو دەیڵێین كە لەگەڵ تەشهیر دانینە لە مینبەری مزگەوت..بەڵام هیچ كاتێكیش پشت لە ئەندامانمانو مامۆستایانی ئاینی (بەگشتی) ناكەینو بەردەوام خۆمان بە داكۆكی كاری مافەكانیان دەزانین..
* من (بەش بەحاڵی خۆم) دوای ئەوە بۆم دەركەوتووە كە: وتار بە درێژیو كورتی نیەو، هەروەك بابەت نوسینو كتێب دانانیش بە كەمیو زۆری نی یە.. بەڵكو: بە كاریگەریو واقعیە..
بۆیە وای پێش بینی دەكەم كە: چاپی یەكەمی ئەم نامیلكەیە تیراژی 1500 دانە بووە (وە بۆ ماوەیەكی زۆر كەم هیچی نەماوە.. هەربۆیە من وای بۆ دەچم كە): رەنگە بە هەزارانی تری لێ ی چاپ بكرێت.
هەروەك داواش دەكەم لە سەرۆكایەتی هەرێمو پەرلەمانی كوردستانو وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئاینیو یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە: مامۆستای گەنجی نووسەر خەڵات بكرێت، لەلایەن مامۆستایانی ئاینیو جەماوەرو سەنتەرو رێكخراوە (مونسیفەكان)یش دەستخۆشی لێ بكرێت.. نەك دادگایی!
منیش (هەر لێرەوە) دەست پێشخەری دەكەمو دەڵێم: دەست خۆش مامۆستا یاخوا قەلەمت هەردەم ڕەنگین بێت بۆ خستنە رووی راستیەكان.
پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی مەلاصالح لە شارۆچكەی كەسنەزان.
frezemoslem@yahoo.com |