بەپێی ئاماری فەرمی یەکێتی زانایان لە حەوت مانگی رابردوو نزیکەی 45 زاناو مامۆستای ئایینی بە هۆکاری جیا وەفاتیان کردووەو سەرۆکی یەکێتی زانایانیش دەڵێت: وەفاتی زانایان خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید لەو بارەوە گوتی: لەساڵی 2020 رێژەیەکی زۆر زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە، ئەمە وێرای رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە بەڵام خەسارەتێکی گەورەیە لەناو کۆری زانایان، چونکە ئەوان پێشەنگی میللەتن لەرووی دینداری و گەیاندنی پەیامی ئیسلام.
سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: هۆکاری وەفاتی ئەو مامۆستا بەرێزانە زۆربەیان بەهۆکاری تەمەن و نەخۆشیەوە بووەو هەندێکیشیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها گوتیشی: لەخوای گەورە داواکارم ئەو مامۆستا بەرێزانەی هەموو تەمەنیان لە خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان خەرج کردووە خوا بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات و تەمەندرێژیش بەو زانایانە ببەخشێت کە لە ژیان ماون و لەخزمەتکردن بەردەوامن. |