مامۆستا مەلا مستەفای وەرتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 15ی8ی2020 مامۆستا مەلا مستەفای وەرتی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا مستەفای وەرتی


ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی (مامۆستا مەلا مستەفای وەرتی)مان پێگەیشت، کە دوایی ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لەتەمەنی 94 ساڵی کۆچی دوایی کرد، مەرحوم کەسایەتیەکی سادەو هىمن و عەقیدە پاک و زمان بە زیکرو دڵسۆزی مزگەوت و میحراب و ئەهلی خێرو چاکە بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


15ی8ی۲٠۲٠