مامۆستا مەلا محمدی بنگرد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 16ی8ی2020 مامۆستا مەلا محمدی بنگرد ناسراو بە مامۆستا مەلا مەمەدی بنگرد پێشنوێژی مزگەوتی بنگردو برای مامۆستا مەلا عبدالسلامی بنگرد لە سنووری قەزای چەمچەماڵ كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا محمدی بنگرد


هەواڵی وەفاتی (مامۆستا مەلا محمدی بنگرد)مان پێگەیشت، مەرحوم کەسایەتیەکی سادەو دڵسۆزی مزگەوت و میحراب و لەخانەوادەیەکی مەلا زادەو دیندارو خواناسی سنوورەکە بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی زانايانی چەمچەماڵ و مامۆستا مەلا عبدالسلام و خانەوادەى رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


16ی8ی۲٠۲٠