له‌پێناو خزمه‌تكردنی بواری گشتی‌و كه‌رتی تهندروستیو خستنه‌رووی روانگه‌ی شه‌ریعه‌ت سه‌باره‌ت به ئیستغلال نه‌كردنی نهخۆشو گرانی تێچووی نه‌خۆشخانه ئههلیهكانو ده‌رمانی ساخته‌و بازرگانی كردن به كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌ر حیسابی هاوڵاتیان ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌ناونیشانی: (له خشته بردنی نه‌خۆش له لایه‌ن هه‌ندێك له پزیشك‌و نۆرینگه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تایبهتو تاقیگه‌و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه) فه‌تواكه‌ی راگه‌یاندووه.
له فه‌توایه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هه‌موو جۆره‌كانی ئیستیغلال كردنی له كاری پیرۆزی پزیشكیدا بۆ له خشته‌بردن و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌خۆشه‌كان به ناحه‌ق و نا دروست و حه‌رام داناوه.
له به‌شێكی تری هاتووه: هه‌ر پشكنینێك یان ده‌رمان نوسینێك به پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت: حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن, كه هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به‌ناحه‌ق راسته‌وخۆ یان به سه‌ركێشان بۆ كوشتن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه: هه‌ر ده‌رمانێك له ئه‌ندازه‌ی زیاد له پێویست بنوسرێت له ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا: تاوانه‌و كارێكی حه‌رامه، وه هه‌ر كه‌سێك خۆی بكات به پزیشك و له راستیدا پزیشك نه‌بێت یان مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێته (ضامن) له هه‌ر كارێكی خراپ كه رووبه‌ڕووی نه‌خۆشه‌كه ببێته‌وه.
له‌به‌شێكی تری هاتووه: هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بدرێت به نه‌خۆش, به‌بێ ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی ڕێگه‌پێدراو ئه‌وه له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه و حه‌رامه.
له به‌شێكی تری هاتووه: هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچوبێت, یان له كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووبێت , ئه‌وه حه‌رامه بدرێت به نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت, یان ده‌ربازی سنوره‌كان بكرێت وه هه‌رجۆره رێكه‌وتنێك له نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه‌و تاقیگه‌كاندا له سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان بكرێت كارێكی حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان..
بۆ درێژه‌ی فه‌تواكه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26558
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=220&scheme= |