شێخ ناجی دێگەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

بەیانی ئەمرۆ 20ی8ی2020 شێخ ناجی دێگەیی باوكی مامۆستا مەلا عەلی دێگەیی و مامی هەریەک لە بەرێزان مامۆستا شێخ نیاز دێگەیی و شێخ سەلاح نەقشبەندی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)


بەرێز مامۆستا مەلا عەلی دێگەیی


ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی (شێخ ناجی) باوكی بەرێزتان و مامی هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا شێخ نیاز دێگەیی و شێخ سەلاح نەقشبەندیمان پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە ئێوەو خزم و دۆستان ببەخشێت و جێگەی رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


20ی8ی۲٠۲٠