مامۆستا مەلا عومەر سلێمان گردەشێری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 20ی8ی2020 مامۆستا مەلا عومەر سلێمان گردەشێری كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا عومەر سلێمان گردەشێری


ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی (مامۆستا مەلا عومەر سلێمان گردەشێری)مان پێگەیشت، کە دوایی ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای مەرحوم زاناو کەسایەتیەکی سادەو زمان بە زیکرو دڵسۆزی مزگەوت و میحراب و ئەهلی خێرو چاکە بوو، هاوکات ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ئەندامی لیژنەی ئاشتەوای خێزان بوو لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هەولێرو بە درێژایی تەمەنی خزمەتی کردووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


20ی8ی۲٠۲٠