قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 25ی8ی2020 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە بەرێز حاکم رەمەک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ کرد.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە دۆخی ئایینی و رەوشی مزگەوتەکان و رۆڵی زانایانی ئایینی سنووری چەمچەماڵ کرا، بەتایبەت لە ماوەی کەرەنتینەو کۆرۆناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو هاوڵاتیان، هەروەک جەت لە پێویستی هەماهەنگی پتری نێوان یەکێتی زانایان و یەکە ئیداریەکان کرایەوە لەپێناو خزمەتی خەڵک.


لەلایەن خۆشیەوە قائیمقامی چەمچەماڵ رۆڵی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی بەرز نرخاند، بەتایبەت لەو هاوکاری و پاڵپشتیە گەورەی لەپرۆسەی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی نواندیان.


شایەنی باسە هەر یەک لە بەرێزان د. عومەر حسن مرۆ و مامۆستا مەلا حسن قادیانی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و د. حسن پشدەری  ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا و مامۆستا سەید عبدالوهاب چەمچەماڵی بەپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.