لیژنەی فتوای لقی پشدەری یەکێتی زانایان سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی قەڵادزێ دەکات

 ئەمڕۆ ٢٧/٨/ ٢٠٢٠ لیژنەی فتوای پشدەر سەردانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ و بەرپرسی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لەپشدەر کرد،


سەبارەت بەشوشتنی ئەوهاوڵاتیانەی کە بەڤایرۆسی کۆڕۆنا گیان لەدەست ئەدەن، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بەو باسە هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکانی شەرع و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، بۆیە بڕیاردرا کە لێرە بەدواوە دەتوانرێ مردوانی کۆڕۆنا بشۆرێ بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنمای تەندروستی، تەئکید کرایەوە کە پێویستە لەکاتی شوشتنی مردووی کۆڕۆنادا ئەم ڕێنمایە تەندروستیانە جێبەجێ بکرێن، کە مەبەست لێیان پاراستنی مردوو شۆرو دەوروبەرە لەم ڤایرۆسە:


1- کەسی مردو شۆر لەکاتی شوشتنی مردووەکە دەبێ ماسک و دەستکێش بەکاربهێنێ .


2- نابێ لەیەک کەس زیاتر مردوەکە بشوات ئەگەر زۆر زەرور بوو دوو کەس و زیاتر نا هەڵدەستن بەشوشتنی مردووەکە، واتا ڕێگە پێدراو نیە زیاتر لە دووکەس .


3- دوای شوشتنی مردووەکە دەبێ شوێنەکە واتا ژوری مردوشوشتنەکە زۆربەباشی پاک بکرێتەوە وبشۆرێتەوە .


4- بەهیچ جۆرێک نابێ مردوەکە ببرێتەوە ماڵەوە بۆئەوەی کەسوکارەکەی بیبینن و نابێ هیچ بەرکەوتنێکی ڕاستەو خۆ لەنێوان مردووەکە و کەسوکارەکەیدا هەبێت.


5- سەبارەت بەنوێژی مردوش بەڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان لە مزگەوت بێت یاخود لەدەرەوەی مزگەوت بێت نوێژەکەی لەسەر دەکرێ .


لەکۆتایدا دەست خۆشی لەپزیشک و کارمەندانی تەندروستی ئەکەین کەئەوان ڕۆژانە ڕاستەوخۆ بەریەکەوتنیان هەیە لەگەڵ هەڵگرانی ئەو ڤایرۆسە. وە سەرەڕای بێ موچەیی و هەبوونی ئەو هەموو کێشەو گرفتانەی لەکەرتی تەندروستیدا، بەڵام ئەوان سەنگەری ڕوبەڕووبونەوەی ئەوڤایرۆسەیان چۆڵنەکردووە، بۆیە جێگەی ڕێز و تەقدیرن.


ڕاگەیاندنی لق