ساڵیادی زانای ناوداری کورد مامۆستا مەلا عەبولکەریمی مودەریس

 ئەمرۆ ۲۹ی۸ی۲٠۲٠ ساڵیادی زانای ناوداری گەلەکەمان مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریسە، کە لە ۲۹-۳٠ی۸ی۲٠٠۵ لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای مودەڕیس خوا لێی ڕازی بێ لە گۆڕستانی حەزرەتی گەیلانی لە بەغداد و لە تەنیشت کۆمەڵێک زاناو ئەولیا و ناوداری کوردەوە ئەسپەردە کراوە.


ئەم دەقە لەسەر گلکۆی پیرۆزی نوسراوە :


((اعوذ بالله من الشيطان الرجيم


بسم الله الرحمن الرحيم


(ألا إن اولياءالله لا خوف عليهم ولا هم يحزنون)


ئەمە گلکۆی پیرۆزی زانایانی عیراق و موفتی وڵاتی عیراق و سه رۆکی یەکێتی زانایانی عیراق و خواناس و پێشەوای مەزن و مامۆستاو عەللامه و هەڵکەوتەو پێکەوته، زاناترینی زانایانی سەردەمی خؤی: مامؤستا عبدالکریم محمد المدرس( بیاره) مانگی ربیعی ١ سالی ١٣٢٣ ک له بیاره هاتۆته دنیا، شەوی دووشەممە له سەر سێ شەممه 24- 25 مانگی رجب سالی 1426 ک بەرانبەر به 29-30 آب سالی 2005 له هۆدەکەی خۆی له حەزرەی گەیلانی له بغداد وەفاتی کردوه..


تەمەنی ١٠٣ ساڵ بووە که به خزمەتی زانست و ئایین و ئەدەب و موسڵمانان به سەری برد..


خودا بیخاتە بەر دلۆڤانی فراوانی خۆی و له بەهەشتدا کۆمان بکاتەوه لەگەڵی، ئێمهش شاد بکات به بینینی ذاتی خۆی آمین ... الفاتحه.))


 


مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس میراتێکی گەورەی زانستی لەسەدەی بیستەم


http://www.zanayan.org/articles.php?id=1687&eid=302


 


ژیاننامەو بەرهەمەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس


http://www.zanayan.org/articles.php?id=1686&eid=262