مامۆستا مەلا هەینی سەعید هەنارەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 29ی8ی2020 مامۆستا مەلا هەینی سەعید هەنارەیی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا هەینی سەعید هەنارەیی


ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی (مامۆستا مەلا هەینی سەعید هەنارەیی)مان پێگەیشت و خەمباری کردن، مامۆستا وێرای خزمەتی مزگەوت و کاری پێش نوێژی لەهەمان کات کەسایەتیەکی سادەو قسەخۆش و کۆمەڵایەتی و بەرێز بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


29ی8ی۲٠۲٠