لە نوسراوێکدا ئیدارەی پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر ئاگاداریەکی پەیوەست بە وەرگرتنی قوتابیان بۆ خوێندنی ساڵی 2020- 2021 بڵاو کردەوەو مەرجەکانی وەرگرتنی تێدا روونکردۆتەوە.
بەپێی دەقی نوسراوەکە بێت: پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر حکومیەو هیچ پارەیەک لە قوتابیان وەرناگرێت و تایبەتە بە کوڕان و کچان ناگرێتەوە.
نوسراوەکە باس لە مەرجەکانی قوتابیان دەکات، کە هەر کەس ئەو مەرجانەی تێدا بێت ئاساییە فۆرمی تایبەت بە وەرگرتن پێشکەش بکات، مەرجەکان بریتین لە:
یەکەم: دەرچووی شەشەمی سەرەتایی بێت و تێکرای نمرەکانی لە 70 کەمتر نەبێت.
دووەم: تەمەنی قوتابی لە 12 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت.
سێیەم: چاوپێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
شایەنی باسە پەیمانگای ناوبراو بەشەناوخۆ بۆ وەرگیراوان دابین و شوێنی ئەو پەیمانگایەش دەکەوێتە شەقامی 100 مەتری هەولێرو لەناو مزگەوتی (خەدیجە الکبری)یە. |