ئەمرۆ 15ی9ی2020 مامۆستا ملا حەسەن حەسەن بەگ زانای ئایینی و کەسایەتی شاری هەولێر كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانەوادەی بەرێز مامۆستا ملا حەسەن حەسەن بەگ
ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر (مامۆستا ملا حەسەن حەسەن بەگ)مان پێگەیشت. مامۆستا هەموو لە تەمەنیدا رۆڵيکی بەرچاوی هەبوو لە خزمەتی مزگەوت و کەسێکی زاناو شارەزا بوو، رۆلێکی دیاری هەبوو لە رێزەکانی یەکێتی زانایان و لە خولی پێنجەمدا ئەندامی کارکێری لقی هەولێری یەکێتی زانایان بوو، و لە هەمانکاتیشدا کەسێکی نیشتمانپەروەر ولات پارێز بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15ی9ی۲٠۲٠ |