ئاینی پیروزی ئیسلام هیچ كاتێ داوای فره ژنی ناكات، به‌لام ریگه‌ی پێده‌دات كه‌سێك فره‌ژنی بكات به‌ومه‌رجانه‌ی بۆی دانراوه، چونكه ده‌زانێ كومهلگا بێ گومان بهرۆژگاریك تیده‌په‌ریت كه پیویستی به‌م یاسایه هه‌بێت. واته یاسایێكه له‌كاتی پیویست و بۆ كه‌سانی پیویست به‌كاردیت. نه‌ك پیاوله هه‌موو بارودوخێك و كات و ساتێك بتوانێ دوو وسێ و چوار ژن بێنێت. به‌لام ئه‌گه‌ر بیت وسه‌یری واقعی هه‌نوكه‌ی جیهانی ئیسلامی بكه‌ین ده‌بینین ئه‌م یاسایه وا زل كراوه به‌راده‌یه‌ك گه‌یشتوته ئه‌وه‌ی ئافره‌تانمان بیریان ئالوزببێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسایه تایبه‌ته ده‌نگی ناره‌زاییان دهربرن و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه نه‌زانانه داوای شتیكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه بكه‌ن كه سروشتی هیچ كه‌سێك ئه مه بهمافیان وه‌رناگرێت و ناتوانێ پێی رازی بێ. ئه‌ویش ئه‌مه‌یه هه‌ر وه‌كویه‌ك له‌خانمه به حیساب تێگهیشتوهكان ته‌فره بدرێت و داوای بهمافكردنی شتێك بكات ره‌نگه بۆخۆشی پێی ئه‌نجام نه‌درێت. كه زۆر به‌راشكاوانه
ده‌لێت:بۆچی له‌ئیسلامدا رێگه به‌ئافره‌ت نادرێت فره‌مێردی (تعددالازواج)بكات!! واته ده‌لێت ههروهكودهگونجێت پیاولهیهك كاتدا ههتاچوار ژنی هه‌بیت،لهبهرامبهرئهمه پیویسته ئافره‌تیش له‌یه‌ك سات دا زیاترلهیهك پیاوی هه‌بیت.چونكه ده‌لێت ژنیش توشی ئه‌وكێشه‌و حاله‌ت وبارودۆخه ده‌بیت كهپیاوپێی دا تێده‌په‌رێت!!؟.
له‌وه‌لامی ئهوخانمهو ههموئهوانهی هه‌لگری ئه‌م بیره ڤایرۆس ئاسایهن، ده‌لێین:
كاتێ ئاینی پیروزی ئسلام رێگه‌ی داوه به‌پیاو فره‌ژنی بكات له‌به‌ر ئه‌وه نیه له‌ره‌گه‌زی نێره وتایبه‌ت مه‌ندیه‌كی بۆ دانابێت.
به‌لكو به بێ گومان ئاینی ئیسلام له هه‌موو یاساكانی دا له‌سه‌ره‌تاو كۆتایی هه‌مووكارێك ومافێك ڕه‌چاوی هاتنه دی به‌رژه‌وه‌ندی(تحقيق المصلحة) ی كردوه، ئه‌گه‌ر هاتباو به‌رژه‌وه‌ندی وچاكسازی پێویستیان بكردبا فره مێردی دروست ببا ئه‌وه بێ گومان رێگه‌ی پێده‌درا.چونكه خوای گه‌وره: (ؤيَنْهَي عَنِ الْفَحْشَاو ؤالْمُنكَرِ ؤالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ) النحل:٩٠ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خوای گه‌وره زیاتر له‌پیاوێكی قه‌ده‌غه كردوه بۆ ئافره‌ت. بۆ ئه‌وه‌ی نمونه‌كه زیاتر له میشكمان نزیك بێته‌وه ده‌لێین:
كاتێ پیاو ده‌توانێ زیاتر له ئافره‌تێك بێنێت ئه‌وه له‌سه‌ریه‌تی مال ومنال وخێزانه‌كانی به گشتی به خێوبكات وه پێویسته له‌سه‌ری دادوه‌ربێت له‌نێوانیان له خواردن وخواردنه وه وپۆشاك وسهرجێی و...هتد.
به‌لام ئه‌گه‌ربێت و بمانه‌وێ ئه‌مه پێچهوانهبكهینهوه وهكوپێشنیاره سه‌یره‌كه‌ی ئه‌م خانمه به‌رێزه، واته ئه‌گه‌ربێت وئافره‌ت زیاترله پیاوێكی هه‌بێت ئه‌مه له‌گه‌ل ئه‌م مافانه‌ی باسمان كردكه لهسهرپیاوپێویستن چۆن ده‌گونجێت؟. واته چۆن ژن پێی ده‌كرێت مێرده‌كانی ومنالهكانیان به‌خێوبكات؟!.
ههروههاچۆن ده‌توانێ ئاره‌زوه جنسیه‌كانی هاوسه‌ره‌كانی تێربكات؟به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا هه‌مومان ده‌زانین ئافره‌تان توشی سوڕی مانگانه ده‌بن وهكوحهیزوزهیسانی وشتی تر..!!.
وه‌لێ سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش با وادانێین ئافره‌ته‌كه توانی ئهمهبكات به‌وشێوه‌یه هه‌رشه‌وه‌و لای یه‌كێك لهمێردهكانی خۆی رای بوارد، پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌م ئافره‌ته سكی پڕبوو وله‌دوایی دا منالێكی بوو، ئێمه چ بهومناله بلێین ، كامه باوكه ڕاستهقینهكهیهتی، بابلێین ئه‌مه‌ش ده‌گونجا به‌هۆی پشكنینی پزیشكیه‌وه، به‌لام كام له هاوسه‌ره‌كانی مۆله‌تی به‌خێوكردنی ئافره‌ته‌كه‌و مناله‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی. پاشان ئه‌و خێزانه‌ی خاوه‌نی یه‌ك پیاوه له‌گه‌ل زیاتر له ئافره‌تێك ئه‌مه پیاوه‌كه سه‌ركردایه‌تی مال وخیزان ومنالهكانی ده‌كات بێ هیچ كێشه‌یه‌كی به‌رێوه‌بردن ئه‌مه ئیتر سروشتی گشت مرۆڤه‌كانه هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه تاكوئێستا له‌لای هه‌مووگه‌لانی سه‌ر ڕوی زه‌وی، هه‌تا لای ئاژه‌ل وفڕندهو دڕنده‌كانیش وایه .
بۆ نمونه ده‌بینین ده‌یان مریشك ته‌نها یه‌ك كه‌له‌شێر سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات به‌ڕاده‌یه‌ك چاودێریان ده‌كات ئه‌گه‌ربێت وكهلهشێرێكی تربێت بۆلای مریشكه‌كان شهڕولێدانێكی توندوتیژ له‌نیوان دووكهلهشێرهكان ڕوده‌دات.به‌لام له‌هه‌مان كات دا ئهگهرلهبری كهلهشێری دووه‌م مریشكێكی تربێته نێویانه‌وه هیچ كێشهوناخوَِشیهك سهرههلنادات!!.
وه به‌هه‌مان شێوه ده‌بینین له‌نێو سه‌دان مه ڕ ته‌نها به‌رانێك جێی خۆی كردۆته‌وه وقهبولی به‌رانی ترناكات وڕۆژانه ناخۆشی وپێكدادانێكی به‌رده‌وام له‌نێوانیان دا دروست ده‌بێت،ئینجا بگره ههمووزیندهوهران هه‌ربه‌م شێوهسروشتیهن كه خوای دروست كه‌ر وبه‌توانا ئه‌م یاسایه‌ی بۆكردون به‌سونه‌تی ژیان...
كه‌وابو ئه‌وه‌ی گرنگه له‌كۆتایدا به‌كورتی بڵێین ئه‌وانه‌ی داوای مافی فره‌مێردی ده‌كه‌ن ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی یاسای گشتی وسونه‌تی ژیانی ههموومرۆڤهكان هه‌نگاو ده‌نێن ومافی خۆشیان پێشێل ده‌كه‌ن. |