به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی په‌نجاهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەرێز/ دکتۆر عەبدوڵڵا مەلا سەعید ـ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەرێزان / مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاته بە بۆنەی پەنجا ساڵەی یادی دامەزراندی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابت و سەرجەم زانایانی بەرێزی کوردستان دەکەم .
زانایانی کوردستان هەمیشە و لە مێژوودا و ئێستاش خاوەنی سەروەری و بەخشندەیی بون و جێگای شانازی گەلەکەمانن.
دەخوازم یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان هەردەم لە خزمەت بە ئاین و ناسنامە و ئەخلاقی گەلەکەمان بەردەوام بێت. جارێکی تر ئەم ساڵیادەدات پیرۆز بێت .. |