به‌بۆنه‌ی په‌نجا ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان، به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز مامۆستا د. عبدالله سه‌عید وه‌یسی؛ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و مامۆستایانی ئایینی خۆشه‌ویست
به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌تان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان؛ له‌ناخی دڵمه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازم.
دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له 21/9/1970 وه‌كو رێكخراوێكی ئایینی و نیشتیمانی و پیشه‌یی؛ زه‌روره‌تێكی گرنگ بوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه له رێنمایی و ئامۆژگاریكردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
مامۆستایانی ئایینی هه‌میشه گرنگیان داوه به گیانی لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌تكردنه‌وه‌ی بیری توندڕۆیی له ژێر ناوی ئایینی ئیسلامدا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆلێكی گرنگیشیان گێڕاوه له پشتیوانیكردن و سه‌رخستن و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و مانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی تێیدا، هیواخوازین هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه به‌رده‌وامبین.
دووباره پیرۆزبێت ساڵێادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد |