رۆژی 22ی9ی2020 مامۆستا مەلا عبدالله بەرواری زانای ئایینی و ئەندامی لقی موسڵی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا عبدالله بەرواری
ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر (مامۆستا مەلا عبدالله بەرواری)مان پێگەیشت. کە دڵسۆزانەو خۆبەخشانە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووەو کەسێکی دیندارو خوایست بووە.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
24ی9ی۲٠۲٠ |