ئەمرۆ 26ی9ی2020 مامۆستا مەلا صلاح بێسفکی وتارخوێنی مزگەوتی البرکە لە پارێزگای دهوک كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا صلاح بێسفکی
ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا صلاح بێسفکی)مان پێگەیشت. کە دڵسۆزانە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووەو کەسێکی دیندارو خوایست بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی لقی دهوکی زانایان و خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
27ی9ی۲٠۲٠ |