گرنگی ڕاوێژكردن له‌ ئیسلامدا

ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ین، ئه‌وا بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی زۆر گرنگی پێدرابێت له‌ئاین (شورایه‌) واته‌ راوێژكردن‌و پرس له‌هه‌موو كاره‌كانی خودای گه‌وره‌وپێغه‌مبه‌روهاوه‌له‌كان‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ده‌وله‌تی ئیسلامی بۆیه‌ به‌هیچ كه‌س نیه‌ كه‌باسی راوێژكردن بكات، ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلام باسی كردوه‌، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه‌ به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام راگه‌یاندراوه‌، كه‌ گرنگی به‌راوێژكردن بدات له‌كاره‌كانی بۆئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌شوێن كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رن چاوی لێبكه‌ن له‌یاساو به‌رنامه‌كانی خۆیان وه‌یه‌كه‌م كه‌باسی راوێژی كردبێت خودای په‌روه‌ردیگاره‌ كاتێك كه‌ئاده‌می دروست كردراوێژی كرد به‌فریشته‌كانی خۆی كه‌ده‌فه‌رموێت (ؤإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا ؤيَسْفِكُ الدِّمَا‌وَ ؤنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ ؤنُقَدِّسُ لَكَ).


پێغه‌مبه‌رانی خودای گه‌وره‌ فه‌رمانی راوێژكردنیان پێدراوه‌ له‌لایه‌ن خودا ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر ئیبڕاهیم سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت كاتێك فه‌رمانی پێكرا له‌خه‌وكه‌كوڕه‌كه‌ی خۆی سه‌رببڕێت راوبه‌كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ده‌فه‌رموێت(قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَي فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانْظُرْ مَاذَا تَرَي) وه‌كوڕه‌كه‌ش ڕاوێژی قه‌بول ده‌كات به‌وكاره‌ی كه‌پێی دراوه‌ وه‌دواتر پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان درودی خودای له‌سه‌ربێت راوێژی كردوه‌ له‌كاره‌كانی خۆی دابه‌خێزان‌و هاوه‌لانی خۆی كه‌ده‌فه‌رموێت به‌دایكی باوه‌ڕداران (خاتوعائیشه‌) (فلا عليك تستعجيل حتي تستامري) وفی روایه‌ احب ان لا تعجل حتی تستشری ابویك) وه‌ئه‌وئایه‌ته‌ی كه‌خودای گه‌وره‌ به‌گشتی فه‌رمان ده‌كاتپێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك‌و مالێكبه‌ئاوی زێڕ له‌سه‌ر ده‌رگاكانمان بنوسرێت (ؤأَمْرُهُمْ شُورَي بَيْنَهُمْ) له‌كاره‌كانماندا جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ین له‌بیرمان نه‌چێت‌و، هه‌رده‌م له‌به‌رچاومان بێت كه‌هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت گه‌ر راوێژ كردن هه‌بێت.


له‌ناوكۆمه‌لگاوخێزاندا وه‌كێشانه‌ی كه‌ دێته‌ پێش له‌هه‌مووبواره‌كان به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی خێزان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆنه‌بوونی راوێژ له‌نێوان خێزاندا، تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌توندوتیژی په‌ره‌ ده‌سێنێت بۆكوشتن‌و ته‌لاق‌و ده‌یان كێشه‌ی تروه‌ڕاوێژ كردنی پێغه‌مبه‌رمان درودی خودای له‌سه‌ربێت به‌هاوه‌له‌كانی له‌زۆربه‌ی پێشهاته‌كان پرسی پرسی پێ‌ كردون‌و به‌فه‌رمانی ئه‌وان زۆر جار كاری كردوه‌ ده‌بینین له‌شه‌ڕه‌كانی به‌دری پیرۆزو ئوحدو خه‌نده‌ق‌و په‌یمانی غه‌ته‌فان‌و حوده‌یبیه‌‌و ته‌بوك كه‌بونه‌ هۆی زۆربه‌ی ده‌ست كه‌وته‌كانی ئیسلام به‌ده‌ست بێنن له‌ئه‌نجامی راوێژكردن بوه‌ وه‌ڕای ئه‌وانی به‌هه‌ند وه‌رگرتوه‌.


ته‌نانه‌ت له‌پاشی خۆشی هاوه‌له‌كانی فێری راوێژكردنی كردوون تائه‌وانیش وه‌كو ئه‌و گرنگی به‌ڕاوێژ بده‌ن له‌كارو به‌رێوه‌بردنی ده‌وله‌تی ئیسلامی هه‌ربۆیه‌ش گه‌ر مێژووی ئیسلام بخوێنینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌تاشوراو راوێژكردن كاری پێ كرابێت ئه‌وا ده‌وله‌تی ئیسلامی ده‌ست كه‌وتی زۆری به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌لام هه‌ركاتێك راوێژكردن نه‌ما له‌ژیانی سه‌ركرده‌كانی ده‌وله‌تی ئیسلام ئه‌وا به‌ره‌و ترسناكی رۆیشت وه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسلمانان‌و سه‌ركرده‌كانی راوێژ كردن بكه‌نه‌ پیشه‌ی ژیانی خۆیان بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسوده‌یی بژین وه‌به‌ئاسوده‌یی كاره‌كانیان به‌رێوه‌ به‌رن وه‌هه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك راوێژ كاری ئه‌كتیڤ‌و چالاكی نه‌بێت به‌ كۆمه‌لگایه‌كی ناته‌ندروست له‌قه‌له‌م ده‌درێت وه‌باشترین چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕاوێژكردن به‌هه‌موو چین‌و توێژێكی كۆمه‌لگا له‌پێشهاته‌كانی روو ده‌كه‌نه‌ وولات‌و كۆمه‌لگا له‌بچوكه‌وه‌ تا گه‌وره‌ به‌بێ‌ جیاوازی بیرو راو زمان‌و هتد...تاده‌گه‌ینه‌ چاره‌ سه‌رێكی به‌سودو قازانج بۆ هه‌موو لایه‌ك.