ئێواری ئەمرۆ 6ی10ی2020 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری ئاکرێ مامۆستا مه‌لا شاکر احمد ئاکرەیی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا شاکر احمد ئاکرەیی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا شاکر احمد ئاکرەیی)مان پێگه‌یشت. که بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا دڵسۆزانه خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووه‌و که‌سێکی دیندارو خوا ویست بوو، لەهەمان لەکاری ریزەکانی یەکێتی زانایان و بەتایبەت لێژنەی فەتوا رۆڵی دیار‌و بەرچاوەوو هەڵگری هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، مامۆستای رەحمەتی لە ساڵی حەفتاکانەوە ئەندامی یەکێتی زانایان بووەو دوا پۆستی بەرپرسی لێژنەی فەتواو کارگێری لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی ئاکرێ و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
6ی10ی۲٠۲٠
هەر بەو بۆنەوە لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بە دڵێکی پڕ لە ئیمان و بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە کوچکردنی یەکێک لە زانای ئایینی گەورەی دەڤەرەکەمان و کارگێڕ و بەرپرسی لێژنەی فەتوای لقەکەمان سەیدا مەلا شاکر احمد ئاکرەیی ڕادەگەیینین.
لێرەوە بەناوی لقەکەمان پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و گشت زانایانی ئایین و خانەوادەو خزم و دۆستانی خوا ڵێخۆشبوو دەکەین و دواکارین لە خودای گەورە گۆڕی خوا لێخۆش‌بوو پڕ نوور بکات و بکاتە مێرگێگ لە مێرگەکانی بەهەشت و بە فیردەوەسی ئەعلای شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە ئێمە و خانەوادەو خزمانی خوا لێخۆش‌بوو ببەخشێت .
سەیدای خواڵێخۆشبوو (مەلا شاکر احمد ئاکرەیی) خاوەن کەسایەتیەکی ئاینی کاریگەر و نشتیمان پەروەر و خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی گەورەبوو.
لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵانی حەفتاکان ئەندام بووە تێیدا تاکو وەفات کردنیشی ، لەم ماوەیە خزمەتی زۆری کردووە لە ڕووی ئایینی و نشتیمانی و کۆمەڵایەتی . خودای گەورە ڕووحی شاد بکات و لە ئێمە و ئەویش خۆشببێت.
ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان
٦ـ۱۰ـ۲۰۲۰ |