ئەمرۆ چوارشەممە 21ی10ی2020 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە یاوەری هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر حسن مرۆ و مامۆستا حسن قادیانی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا ئازاد خورشید بەرپرسی لقی کەرکوکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شێخ میثم عكاشى نوێنەری مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سید صادق حسینی شیرزای و شاندێکی یاوەری كرد.
سەرەتای دانیشتنەکە شاندی ناوبراو سوپاسی پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایان کردو ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێم و دیداری دەزگاو ناوەندە ئایینیەکانی کوردستان روونکردنەوەو رۆڵی زانایانیان لە خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و پرسی پێکەوەژیان و هەماهەنگی بەرز نرخاند.
دواتر سەرۆکی یەکێتی وێرای خۆشحاڵی دەربڕین بە دیدارەکە، تیشکی خستە سەر مێژووی پەیوەندی نێوان کوردو شیعەو رۆڵی دەزگاو ناوەندە ئایینیەکانی عیراق و کوردستان لە چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و ئاستی پەیوەندی نێوانیان و هەماهەنگی لە پێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیری گشتی و کۆمەڵایەتی.
لەبەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان لە پێناو برایەتی و پەیامی ئاشتەوایی نیشتمانی و سیاسی و، گەرانەوە بۆ دەستوورو رەچاوکردنی بنەماکانی دۆستایەتی و پێکەوەژیانی ئایینی تیضبکۆشین و، هاوکارو هەماهەنگ بین بۆ بەرەو پێشبردنی دۆخەکەو وەلانانی ناکۆکیەکان.
شایەنی باسە هەر لەو دیدارە کۆمەڵێک پرس و پێشهاتی تری پەیوەست بە پەیوەندی نێوان هەردوولاو زانایانی ئایینی و گوتاری ئیسلامی و ئاستی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی پترو یەکتر قبوڵکردن گەنگەشەی لەبارەوە کرا. |