ئێوارەی ئەمرۆ 21ی10ی2020 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کارگێری لقی موسڵی یەکێتی زانایان مامۆستا مه‌لا ظاهر نبی زێباری بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا ظاهر نبی زێباری
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا ظاهر نبی زێباری)مان پێگه‌یشت. کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا زانا‌و هەڵکەوتووێکی دیار‌و خاوەن خزمەتێکی زۆرە بەرامبەر مزگەوت و شەریعەت و لەهەمان کات مامۆستا لە ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووەو ماوەی 10 ساڵ کارگێری لقی موسڵی یەکێتی زانایان بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی لقی موسڵی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
21ی10ی۲٠۲٠ |