ئەمرۆ 26ی10ی2020 مامۆستا مه‌لا تەحسین بەشارەتی پیش نوێژ‌و ووتاربێژی مزگەوتی چوارچرا لەشاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا تەحسین بەشارەتی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا تەحسین بەشارەتی)مان پێگه‌یشت. کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا پیش نوێژ‌و ووتاربێژی مزگەوتی چوارچرا بوو لەشاری سلیمانی و خاوەن خزمەتێکی زۆر‌و کەسایەتیەکی کۆمەڵایتی بەرێزو خۆشەویست بوو لای خەڵک و دڵسۆز بوو لە کار‌و پیشەکەی.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
26ی10ی۲٠۲٠ |