سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە ١٢ ربيع الأول 29/10/2020 بەڕێز دکتۆر زێندین بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی سەردانی لقی ڕانیەی یەکیەتی زانایان ئیسلامی کوردستانی کرد بەگەرمی لەلایەن بەرپرسی لق بەڕێز مامۆستا عبدالله دەرۆکۆتری و کارگێرانی لق پێشوازی لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆی پێویست کرا دەربارەی کاروباری زانایان و مزگەوتەکان لەسنووری دەڤەری بیتوێن و پشدەر بەڕێزیان ڕۆڵی زانایانی بەرز نرخاند لە بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ئاشتەوایی و خزمەتی گشتی بەڵێنی دا کەلەمەو دوا پەیوەندیەکانی زانایانی دەڤەرەکەو وەزارەتی ئەوقاف برەو پێبدرێ پاشان بەڕێزەوە بەڕێکرا.
بەشی ڕاگەیاندنی لق |