ئێوارەی ئەمرۆ 31ی10ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مه‌لا علی عبدالله کانیتوویی لە رانیە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا علی عبدالله کانیتوویی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا علی عبدالله کانیتوویی)مان پێگه‌یشت. کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و دیار‌و بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت و میحراب بوو، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان کارگێری ناوچەی رانیەی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی رانیە و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
31ی10ی۲٠۲٠ |