ئەمرۆ 4ی11ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری پشدەر مامۆستا مه‌لا علا‌ء الدين سەنگەسەری وتاربێژی مزگەوتی گەیلانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا علا‌ء الدين سەنگەسەری
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا علا‌ء الدين سەنگەسەری)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا لە بنەماڵەیەکی خواناس و ئایینپەوەرو کەسێکی زانا‌و دیار‌و کاریگەرو بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت و میحراب بوو، هەروەها خاوەن هەستێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو وەلەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان بۆ ماوەیەکی زۆر ئەندامی لقی پشدەری یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی پشدەرو خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی11ی۲٠۲٠
|