ئەمرۆ 11ی11ی2020 زانای ناودارو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەولێرو سۆران مامۆستا مەلا مەمدوح مزوری كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا مەمدوح مزوری
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی دیاری ئایینی و موفتی و مودەریس (مامۆستا مەلا مەمدوح مزوری)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شەرعزان و مودەریس و دیار‌و کاریگەرو بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، هەموو تەمەنی لەخزمەت فەقێیان و حوجرە بردە سەرو لەسەر دەستی ئەو کۆمەڵێک مامۆستا بروانامەی زانستیان وەرگرت و ئێستا لە مزگەوتەکای کوردستان خزمەت دەکەن، هەروەها مامۆستا خاوەن هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، بۆ ماوەی پتر لە 20 ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان بوو، خزمەت و هەڵوێستەکانی مەرحومی مامۆستا هەمیشە لە یاد دەمیننەوە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی11ی۲٠۲٠ |