پله‌و پایه‌ی مزگه‌وت

a_qamishi@yahoo.com

مێژووی مزگه‌وت/یه‌كه‌مین وگه‌وره‌ترین وكۆنترین مزگه‌وتو ماڵی خوا له‌سه‌ر زه‌وی مزگه‌وتی حه‌رامه‌(كه‌عبه‌)قیبله‌ی موسڵمانان له‌شاری مه‌ككه‌هی سه‌ر ده‌می حه‌زره‌تی ئاده‌مه‌ (ان اول بيتِ وضع للناس للذى ببكة مباركاَ..) حه‌زره‌تی ئیبراهیم وئیسماعیل له‌سه‌ربناغه‌ی پێشتردروستیان كردۆته‌وه‌ (اذيرفع ابراهيم القواعد من البيت.. )، دووه‌م مزگه‌وت له‌گه‌وره‌یی وپیرۆزیدا مزگه‌وتی ئه‌قسایه‌ له‌ قودس كه‌دوای (40)ساڵ له‌كه‌عبه‌دروست كراوه‌ له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی داودوسلێمانی كوڕی،سێیه‌م مزگه‌وت له‌گه‌وره‌یی وپیرۆزیدامزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ره(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)له‌مه‌دینه‌ی پڕنوركه‌به‌ده‌ستی پێغه‌مبه‌روهاوه‌ڵانی به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌،به‌پێی ئاماره‌كان كوردستاندا

زیاترله‌(4559)مزگه‌وتی تێدایه‌، هه‌ر چه‌نده‌ زۆركۆسپ وته‌گه‌ره‌ده‌خرێته‌ڕێگای دروستكردنیان وبه‌گران مۆڵه‌تیان پێده‌ده‌ن! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رله‌زیادبوندان، له‌ به‌ڕیتانیا (1500) مزگه‌وت هه‌یه‌،له‌ئه‌ڵمانیا(2000) وله‌ڕوسیازیاترله‌(700) مزگه‌وت هه‌یه‌
.
گه‌وره‌یی مزگه‌وت: ( الله نورالسموات والارض..) واته‌ خواڕوناكی ئاسمانه‌كان وزه‌وییه‌،خواسه‌رچاوه‌ی روڕوناكیه‌، میتۆدووێستگه‌وسه‌رچاوه‌ی ئه‌ونورو ڕوناكیه‌ش له‌سه‌رزه‌وی مزگه‌وته‌كانن،جابزانه‌شوێن كه‌وته‌ی نوری یان نار؟
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت/ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌ دووجۆره‌:یه‌كه‌میان ماددییه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ماڵ وسامانی خۆیان دروستی ده‌كه‌ن وخێروپاداشته‌كه‌یشی ماڵێكی چاكتره‌له‌به‌هه‌شت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رموویه‌تی: (من بنى للهِ بيتاَ بنى اللهُ له بيتاَ فى الجنة) واته‌ هه‌ركه‌سێ ماڵێ بۆخوادروست بكا ئه‌وه‌له‌ به‌هه‌شتاخوا ماڵێكی بۆدروست ده‌كات،ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دووه‌میان مه‌عنه‌ویه‌به‌عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌درێ كه‌له‌سه‌رخه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌خزمه‌تیدابن وچۆڵ وداخراوغه‌ریب نه‌بێت له‌ناویاندا هه‌وڵبده‌ن زۆربه‌ی بۆنه‌كانیان بگێڕنه‌ وه‌ناومزگه‌وت وه‌ك ئاشته‌وای وماره‌بڕین وخوێندن و...هتد، نه‌ك ته‌نها پرسه‌،
ناوی مزگه‌وت/به‌زمانی عه‌ره‌بی(مسجد)واته‌:شوێنی كوڕنوش وسوجده‌بردنه‌، (جامع)مزگه‌وتێكه‌ جومعه‌ی تێدا بكرێ‌(جمع)وكۆكه‌ره‌ وه‌ی خه‌ڵك وزانسته‌.
ماناو مه‌به‌سته‌كانی:

یه‌كه‌م/ له‌مزگه‌وتدا میحراب هه‌یه‌كه‌له‌(حرب)ه‌وه‌هاتوه‌ واته‌:جه‌نگ كه‌ده‌بێ له‌پێشدا شه‌ڕی نه‌فس وشه‌یتان بكه‌یت وله‌مزگه‌وتدا خۆت پێبگه‌یه‌نی بۆ ڕو به‌ڕوبونه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان نه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ موسڵمانان .

دووه‌م/مزگه‌وت په‌رله‌مانی گه‌ره‌كه‌وشوێنی كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی موسڵمانانی ئه‌وناوچه‌یه‌یه‌ به‌وه‌یش برایه‌تی ویه‌كڕیزی وخۆشه‌ویستی به‌رجه‌سته‌ده‌بێت.
سێییه‌م/ مزگه‌وت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌:كه‌له‌سه‌رتاوه‌ مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانیاری بوه‌ بۆڕێگه‌ی ڕاست، شوێنی هه‌ڵكه‌وتن وده‌رچونی كه‌ڵه‌پیاوانه‌ (رجال لاتلههم اموالهم ولااولادهم عن ذكرالله) واته‌:پیاوانێك كه‌ماڵ ومناڵ بێئاگا یان ناكات له‌یادی خودا،سه‌رجه‌م پێشه‌وایانی وه‌ك(حه‌نه‌فی وشافعی ومالكی وئه‌حمه‌د،وه‌له‌كوردیشدا سه‌رجه‌م شاعیره‌گه‌وره‌كانی وه‌ك(نالی ومه‌حوی و مه‌وله‌وی ومه‌لای جزیری وسه‌رجه‌م سه‌ركرده‌وشۆڕشگێڕه‌كانی وه‌ك قازی و شێخ سه‌عیدوسه‌رجه‌م زاناگه‌وره‌كانی وه‌ك: ئیبن ته‌یمیه‌و ئبنبن خه‌له‌كان و ئیبن سه‌لاح ونۆدشی وبێتوشی ومه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌ مه‌لا جامی ومه‌لاعه‌بدوڵای قامیشی ومه‌لاعه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وسه‌رجه‌م شێخان وپیاوچاكانی ئه‌م گه‌له‌ ده‌رچوی مزگه‌وتن،ئه‌گه‌ركوردئه‌وانه‌ی لێده‌ربكرێ‌ یه‌كسانه‌به‌ سفر،بۆیه‌ دژایه‌تی كردنی مزگه‌وت و په‌یامه‌كه‌ی واته‌ دژایه‌تی كوردله‌ژێرهه‌رناوێكدا بێت.
چواره‌م/مزگه‌وت شوێنی ئارامی دڵانه‌: چونكه‌ دڵه‌كان ته‌نها به‌یادی خوا ئارام ده‌گرن وڕزگارده‌بن له‌نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان (الابذكرالله تطمئن القاوب)

پێنجه‌م/ مزگه‌وت شوێنی حه‌وانه‌وه‌ وماڵی هه‌ژاران ونه‌داران وڕێبواران بوه‌، چون پێشتر ئوتێل وخه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری نه‌بوه‌.
شه‌شه‌م/ مزگه‌وت شوێنی حه‌مام وپاك وخاوێنی خه‌ڵك بوه‌ شوێنی سه‌رئاوو ده‌ست نوێژوپاك وخاوێنی ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌.
له‌به‌رئه‌وجێگه‌وپێگه‌ گرنگه‌ی مزگه‌وته‌ كه‌نه‌یارانی په‌ی پێده‌به‌ن وزۆرێك له‌ موسڵمانان بێخه‌به‌رن بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مزگه‌وت ودابڕینیان له‌ژیانی كۆمه‌ڵگاوكۆسپ وته‌گه‌ره‌نانه‌وه‌ی یاسایی و شاره‌وانی بۆدروست كردنی،یان كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵندگۆووتاری هه‌ینی و نه‌هێشتنی خوێندنی حوجره‌ ودورخستنه‌وه‌ی گه‌نج ولاوه‌كان به‌بیانوی لایه‌نی ئه‌منی كه‌ده‌یانه‌وێ‌ ته‌نها بۆچه‌ند ڕكاتێ نوێژی بێ گیان بكرێته‌وه‌ زوودابخرێً ته‌نانه‌ت هه‌ندێ‌ جارخه‌ڵكانی نوێژنه‌كه‌روبێئاگاله‌ئیسلام یاساوڕێنمایی بۆ مزگه‌وته‌كان ده‌رده‌كه‌ن!