لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی دەستەبەرکردنی ناسنامە بۆ منداڵ دەکات

 ڕۆژی ٥ / ١١ / ٢٠٢٠ رێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان ئۆفیسی هولێر کۆبوونەوە و گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا بە بەشداری مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی وەک نوێنەری لقی هەولێری یەکێتی زانایان و لایەنی حکومی و پەیوەندیدار بەم بابەتە (سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی هەولێرو دەستەی مافی مرۆڤ) لە منداڵپارێزی کوردستان / ئۆفیسی هەولێر.


دەستەبەرکردنی ناسنامە بۆ منداڵ منداڵپارێزی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی پاراستنی منداڵ و بە مەبەستی دەستەبەرکردن و دەرهێنانی ناسنامە بۆ ئەو منداڵانەی کە تاوەکو ئێستا خاوەنی ناسنامە نین وەک مافێکی بنەرەتی خۆیان.