ئەمرۆ 16ی11ی2020 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەولێر مامۆستا مەلا محمد کاموسەکی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی شەهید جەمال لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا محمد کاموسەکی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محمد کاموسەکی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و چاکەخوازو دیندارو ئەهلی سوڵح و ئاشتەوایی و بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت و، هەموو تەمەنی لەخزمەتی رێبازی شەریعەت تەرخان کردبوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
16ی11ی۲٠۲٠ |