مامۆستا كاتێك كۆچی دوای كرد كۆمه‌ڵێك قوتابی و كتێبی دانراوی خۆی به دوای خۆیدت جێهێشت به تایبه‌ت نووسینه‌كانی له دوو تۆی كتێبه‌كانیدا فكره‌و بیروباوه‌ڕێكی وای به‌جێهێشت كه بۆته مایه‌ی به ئاگاهاتنه‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی مووسڵمان...منیش وه‌كوو وه‌فاییه‌ك به‌رامبه‌ر وته جوانه‌كانی و نووسینه پڕ به پیزه‌كانی چونكه نمه‌كیم كردووه و ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م نمه‌كه به‌م_شێوه_ به_پێویستی_ ده‌زانم بده‌مه‌وه... هه‌رچه‌ند ئه‌و له نێوانماندا نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌فكاره جوانه‌كانی و بیروبۆچوونه‌كانی ماوه كه به‌ڕاستی هێزێكی بزوێنه‌ر بووه بۆ جووڵانه‌وه هزرێكی حه‌قیقی و فیتڕی كه ده‌بێته ماییه‌ی پێشكه‌وتنی ئینسانییه‌ت! بۆ خۆشبه‌ختی هه‌ردوو دونیا...كه‌سانێك بڕوایان وابوو كه باشترین شوێن بۆ_دین_ مزگه‌وته‌كانه...وه هه‌رچه‌ند مزگه‌وت زیاتر دروست بكرێت ئه‌وا كوڵه‌كه‌ی دین زیاتر پته‌وتر ده‌بێ له ناو وڵات‌دا!!! له هه‌ر مه‌مله‌كه‌ت و كۆمه‌ڵگاو شوێنێكا نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و سته‌متی دیتباو بیستبا به زمان و قه‌ڵه‌م ئه‌هاته جواب و جوابی جوان و پڕبه‌پیستی ده‌دانه‌وه به پشت به‌ستن به ئایه‌ت و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و پشت به‌ستن به فكره جوانه‌كه‌ی كه چێژ لێ ی وه‌رگرتنی ماییه‌ی خۆشی و شادی دڵ و ده‌روون بوو. جوابی ده‌دانه‌وه...
مامۆستا و برایانی بڕوای وابوو كه نابێت یه‌كسه‌ر روژئاوا ره‌د بكرێته‌وه و وه بڕوایشی وانه‌بوو هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له روژئاوا هه‌یه ماییه‌ی سلبیاته...به‌ڵكو هه‌ندێ شتی شارواه هه‌یه كه ماییه‌ی سوود وه‌رگرتنه وه‌ك فێربوونی زانست و ته‌كنۆلۆژیا، هه‌ستی ویژدانی و خۆشه‌ویستی بۆكاروبار و له هه‌مان كاتد زیانیشی هه‌یه له سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه وه‌ك كوفر و سیكولار و هه‌ڵس و كه‌وتی خراپ..هتد.
هه‌رچه‌ند نووسین له‌سه‌ر كه‌سانی وه‌ك مامۆستا بنووسرێ و له‌سه‌ر نووسینه‌كانی و وتاره‌كانی هه‌ڵوێسته بكرێ زیاتر مرۆڤ ده‌توانی سوود له لایه‌نی روحی وه‌رگرێ و ئه‌و لایانانه‌ی كه مامۆستای ره‌حمه‌تی په‌یڕه‌وی كردووه ده‌توانرێ بكرێته پیشه‌ی ژیان و بكرێته سومبوولێك كه مرۆڤ هه‌ركات بیری لێ بكاته‌وه پله‌ییه‌ك له لایه‌نی ئینسانی به‌رز ببێته‌وه...چونكه ئه‌وه‌ی مامۆستا په‌یڕه‌وی كردووه رێبازی پاك و بێگه‌ردی به‌رنامه‌ی ئیسلام بووه...هه‌رچه‌ند زۆربه‌مان ئه‌و رێگایه‌مان هه‌ڵگرتووه به‌ڵاك كه‌متر و بگره هه‌ر زۆر كه‌متر كاری پێ ی ده‌كه‌ین وامان لێ ی هاتووه له روومان هه‌ڵنایه‌ت له ناو كۆمه‌ڵ و دام و ده‌زگا و په‌ڕله‌مان باسی ئیسلام بكه‌ین(به‌ڵام مامۆستای خۆشه‌ویست وانه‌بوو) مامۆستا له رووی شه‌رع و فیقهه‌وه، له رووی روونكردنه‌وه‌ی ئیسلام بۆ خه‌ڵكی و له رووی نووسین و ته‌فسیر كردنی قورئان و به‌كارهێنانی وشه‌ی جوان و په‌ڕبه‌پێستی له كاتی خووتبه‌كانا به‌كار ئه‌هێناو شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بوو..قوتبی سه‌رده‌م بوو... مامۆستا به تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ندێك شتی سه‌ره‌كی وه‌ك ده‌ستووری وڵات، حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵات و جیهاد و چۆنییه‌تی ده‌عوه‌تكردنی خه‌ڵكی بۆ ناو باوه‌شی ئیسلام و گرنگی ئیسلام و مووسڵمانان زۆر به جوانی روون ده‌كرده‌وه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دا و زۆر به په‌رۆشه‌وه بوو بۆی..ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به داخه‌وه مامۆستایانی ئایینی نا‌وێرن خۆی لێ ی ده‌ن و یان به شێوه‌ییه‌كی تر ته‌فسیری بۆ ده‌كه‌ن مامۆستا زۆر به جوامێرانه‌وه حه‌كیمانه روونی ده‌كرده‌وه و سڵی له كه‌س نه‌ده‌كردووه چونكه ده‌یزانی كاتێ ئایاتی خوای گه‌وره خوێندرایه‌وه ده‌بێ به پێ ی توانای بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه باسی ده‌كات حه‌قه خۆی بدرێتێ. له خوتبه‌یه‌كدا كه باسی ده‌ستووری كوردستان ده‌كا و ده‌فه‌رموێ"" به‌غداكه جاران دار الخلافه بووه جێ ی هێمنی و ئاشتی و برایه‌تی بووه...ئه‌و خه‌ڵكه نه‌یاره هاته وڵاتمانه‌وه به‌روبومی خوێن و شه‌ره‌فمان حه‌ڵال بوو...بووه‌ئه‌و فه‌زائیحه‌ی كه به شعبی ئێراقی كرا ئه‌مریكاش خۆی رووی نیه كاسێت و شریته‌كانی لێ ی بدا...ئێمه قورئانێكمان هه‌یه پێویستمان به پینه‌و په‌ڕووی هیچ كه‌س نییه..ئه‌بێ تۆ ئاوا ئه‌و دینه وه‌رگرێ و ئه‌وا حوكام تێ ی بگه‌ینێ و هه‌مووی خه‌تای حوكامی عه‌ره‌به...هه‌ر رۆژه‌ی حكومه‌تێ بگوڕێ و ده‌سڵاتێك بگۆرێ و ده‌ستوورێك به ئاره‌زوی حیزبه‌كه‌ی خۆی دابنێ و من و تۆش ملكه‌چی ببین و بچینه پیرۆزبای...له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌مووان ئه‌وه به درۆ خستنه‌وه‌ی خۆمانه... ئه‌و به‌چكه كوردانه‌ی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته عه‌لمانی و ده‌ستووری به عه‌لممانی ئه‌نووسن و مووسڵمانان ئه‌مڕۆ ملی بۆ كه‌چ ئه‌كه‌ن و ته‌سلیمیان ئه‌بن هه‌موو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حوكامه‌كه‌ی عه‌ره‌ب...ده‌ستورێكیان داناوه نازانی له كوردستان نووسراوه یان له واشنگتۆن...بۆ خه‌ڵكێكی به دین نووسراوه یان بێ دین... خۆ ئه‌گه‌ر من خووتبه‌یك بۆ ئێوه باس بكه‌م و ئێوه‌ش خه‌وتان لێ بكه‌وێ ئه‌وه من موعه‌ره‌ز نیم و هیچ مه‌سئولییه‌تێك ناكه‌وێته سه‌ر شانم. به‌ڵام مه‌سئولییه‌تی خوا ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانم نابێ بۆتی روون بكه‌مه‌وه. ئه‌م جیله كه هاتووه، جیلی ئه‌مڕۆبه تایبه‌ت له وه‌ختێكی خراپا هاتووه، ده‌می مه‌لا و عوله‌ماو موسسه‌قه‌فین قوفڵی لێ ی دراوه، نا‌وێرن، كه‌س ناوێرێ ئیسلامی راسته‌قینه باس بكات. مووته‌هه‌م ئه‌كرێ..""
له‌باره‌ی كورد و كوردایه‌تی كه زۆر باسی ده‌كرد ده‌یفه‌رموو"" كورد ئاواره‌كرا، هه‌موو خه‌ڵك بوو به حكومه‌ت...هه‌موو خه‌ڵك پێگه‌یشت...هه‌روا بزانین ئیسلام بریتییه له دوو ركعه‌ت نوێژ...ئیتر ئاگات له حكومه‌ت، وه‌زاره‌ت، ره‌ئیس وزرا نه‌بێ... ئه‌گه‌ر هه‌ر به ناوی كوردایه‌تیه‌وه بیكه‌ین نابین به هیچ....ئه‌گه‌ر به ناوی ئیسلامه‌تیشه‌وه وبیكه‌ین نامانكه‌ن به حكومه‌ت و نامانكه‌ن به هیچ ...چونكه واده‌زانن كه ئیسلام هاته سه‌ر حكوم، هه‌رچی عاره‌ق خۆر هه‌یه ملی ئه‌بڕدرێًته‌وه...هه‌رچی ئافره‌تی سفوور هه‌یه له ملی ئه‌درێ...ئیسلامیان كردووه به ئه‌ژدیها له‌و خه‌ڵكه، كێ له هه‌موو به‌ڕێزتره ئه‌وه ده‌كرێت به خه‌لیفه ...ئه‌گه‌ر كوردێك به‌ڕێز و باش بوو له ناو هه‌موو عاله‌م دا ، و هه‌موو كات لای ئیسلام ئینسان به‌ڕێزه و كورد‌و عه‌ره‌ب فه‌رقی نییه ...ئیسلام ته‌ماشای ئه‌خلاق و عه‌داله‌ت و دادگه‌ری ئه‌كا كێ ئه‌و سیفه‌تی هه‌بوو ئه‌وه ده‌كرێ به خه‌لیفه""...له‌باره‌ی یه‌كبوون و یه‌ك رێزی زۆر جار ته‌ئكیدی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو""" هه‌موو كات ده‌بێ یه‌ك بین وه‌حه‌ده‌ت و یه‌ك ده‌س و یه‌ك هه‌ده‌ف بین.. چیمان كردووه بۆ ئیسلام..یه‌كێ خۆی ناو ناوه پارتی یه‌كێ خۆی ناو ناوه یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، حه‌ره‌كه‌ی ئیسلامی...ئومیه‌ده‌وارم یه‌ك ده‌س یه‌ك دڵ بین...وه‌حده‌ت وبرایه‌تی نوقته‌ی سه‌ره‌كی قه‌زییه‌كه..پێویسته ئه‌مڕۆ یه‌ك بین به ئیسلامی و غه‌یری ئیسلامی.""
له نووسینه‌كانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه كه زۆر به خه‌می ئه‌وه‌وه بوو كه كێ حكوم بكات و كاروباری ئه‌م مووسڵمانانه كێ بیبات به رێێوه وه‌ك له بابه‌تێكی دا كه نووسیوه به ناوی كام زانا میراتگری پێغه‌مبه‌رانه؟؟""با ئاوێنه‌یه‌ك دابنێن سه‌یری كار‌و كرده‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی پێ ی بكه‌ین بزانین چی ده‌بینین؟؟"" ئه‌وه‌ی كه وه‌ك لاوییه‌ك ئازارم ئه‌دا به‌رامبه‌ر مامۆستا كه هه‌ندێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به لایه‌نێكی هه‌ندێ نییه...ئاماده نین گوێ ی بۆ بگرن، بگره بۆشیان بكرێ پاشقولی لێ ی ئه‌ده‌ن چونكه‌هه‌ندێك ئه‌وه‌نده‌ی وه‌فای بۆ حیزبه‌كه‌ی هه‌یه و له ناخی حیزبه‌كه‌یدا توواوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌و وه‌فاییه‌ی بۆ ئیسلام نییه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئامانجی رێك و پێكی خۆی و مووسڵمانانه‌ی خۆی نه‌پێكێ!!به‌ڵام مامۆستا ره‌حمه‌تی حیزبی وه‌ك وه‌سیله به‌كارده‌هێنا و حه‌زی ده‌كرد حیزبه‌كه‌ی خزمه‌تكارو ره‌حمه‌ت بێ بۆ گه‌ل و هۆزو نه‌ته‌وه‌كه‌ی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!! هه‌روه‌ك له زاری كوڕی مامۆستا(عرفان) كه باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌موو جار جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان رابه‌ری مه‌زن و باوكی ره‌حمه‌تیشم ده‌یانفه‌رموو: ئێمه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌مان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خوا دروستكردووه حه‌زمان له ڕشتنی خوێنی كه‌س نه‌بووه. ...ئه‌مانه نه‌ك به‌رامبه‌ر مامۆستا وان به‌ڵكو به‌رامبه‌ر هه‌ندێ كه‌سایه‌تی تر وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك مامۆستا بۆ ئیسلام به پاكی به یه‌ك دڵی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن...گوێ ی له‌وه ناگرن كه ئه‌مانه كۆله‌كه‌ی وڵاتن و ده‌بێ گوێ یان بۆ بگردرێ...مامۆستا فكره‌ییه‌كی گشتی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌دوا كه گرنگن بۆ ژیان و له ژیانی رۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه‌و سه‌ره‌كیترین لقه‌كانی ژیان بوون. ئیسلام خۆی شه‌رم له‌كه‌س ناكات ئه‌و به‌رنامه‌ش كه هه‌یه بۆ سوودی هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه نه‌ك بۆ چه‌وسانه‌وه‌یان ..زۆر به‌خه‌مه‌وه ده‌ستی ده‌خسته سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ كه هه‌ندێ كه‌س پێ یان بڤه بوو ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتنی مووسڵمانان بوو. هه‌ندێ بابه‌ت كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له‌سه‌ری ده‌دواو گرنگی پێ ی ده‌ده‌ات...ئه‌و كات حسێبی بۆ رژێمی به‌عس نه‌ده‌كرد!! ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره نه‌ك به ته‌ماشا سووك كردن...مامۆستا وه‌ك دارێكی به‌ردا وابوو ئه‌وه‌ی ده‌یویست لقه‌كانی داره‌كه بشكێنێت و به‌ردی تێ ی ده‌گرت به‌ڵام ئه‌و داره به‌رداره میوه جوانی بۆ به‌رده‌دایه‌وه‌و سێبه‌ری بۆ ده‌كرد!! هه‌موو كات به‌رژوه‌ندی وڵاتی له پێش هه‌موو شته‌كانه‌وه دانابوو به پێ ی به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره و ده‌یووت" كوردستان له چاومان باشتر ده‌پاریزین و تا دوا دڵۆپه‌ی خوێنمان دیفاع ئه‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێ هه‌ڵسێ زه‌ربی سفرمان بكات ئه‌وه تێ ی نه‌گه‌یشتووه و له دین نه‌گه‌یشتوو، من به یه‌كێك له واجباتی ئیسلامی ده‌زانم". یه‌كێك له بواره فیكرییه‌كانی كه گرنگ بوو به‌لایه‌وه‌و به پێویستی ده‌زانی مه‌سه‌له هیجره‌ت بوو كه له وتارێكیدا كه باسی هیجره‌ت ده‌كات و هه‌موو كات له گوێم‌دا ده‌زره‌نگێته‌وه كه ده‌یفه‌رموو: "هیجرت به مانا روو وه‌رچه‌رخاندنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان، پشت كردنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان" له باره‌ی جیهاده‌وه فكره‌ی وابوو كه زۆر جوان بۆی چووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێ وابوو ئیسلام بێ چه‌ك و خوێن نایه‌ته به‌رهه‌م و ده‌بێ ئوممه‌تی ئیسلامی وه‌ك هه‌موو گه‌لانی تری جیهان خاوه‌ن قودره‌ت و جه‌یش و سوپا بێت وه ده‌یفه‌رموو ده‌بێ مووسڵمانان وه‌ك ئیمام به‌ننا ده‌فه‌رموێ: هێزێكی چه‌كداریان هه‌بێت كه ئه‌گه‌ر هێزێك یان ناحه‌زێك به‌ربه‌ست بوون له رێگای بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خوادا ئه‌م هێزه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستیان بوه‌ستێته‌وه‌و بیانترسێنێ...مامۆستا هه‌موو كات فكره‌ییه‌كی روحی هه‌بوو كه ئه‌مه‌ش له گوفتاره‌كانیدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له مه‌ولودێكدا وتوویه كه ده‌یفه‌رموو" خۆزگه له‌م یاده شكۆداره‌دا ئیسلام و مووسڵمانان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ده‌بوون و چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی دوورهاوێژ تاقیده‌كرانه‌وه، نه‌ك به‌و شێوه لاوازه ئێستا یادی سه‌ركرده‌و موجاهیدان بكرێته‌وه!" بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی مامۆستا، ئاكارو و هه‌ڵس و كه‌وتی و شه‌هامه‌تی...له قسه كردن و هه‌ڵوێستدا بۆ ئیسلام و مووسڵمانان...له ته‌فسیركردنی ئایه‌ته‌كان و نووسیه‌كانی به‌ڕاستی جێ ی تێڕامانن.. بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه له ژیانیاندا بژین..ده‌بێ ته‌ماشای كه‌سانی وه‌ك مامۆستا بكرێ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه. ئاكارو هه‌ڵس و كه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه و سلم) و سه‌حابه و تابیعین زۆر له پێشترن و ده‌بێ له‌وانه‌وه فێری هونه‌ره‌كانی ژیان بین. مامۆستاش كه به‌ڕاستی هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌وانی به پێ ی توانای ده‌ره‌جه‌ی ئینسانی خۆی وه‌رگرتووه‌و له ژیانی دا ره‌نگی پێ ی داوه‌ته‌وه بۆیه ئێمه‌ش رێز له‌و كه‌سانه ده‌گرین كه رێز له خوای گه‌وره جل جلاله و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)و ئیسلام ده‌گرێت...له كوردستان له سالانی دوای هه‌شتاكان ته‌وژمی غه‌یری ئیسلامی و عه‌لمانی روویان كرده ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌و كات، مامۆستا هه‌ڵوێستی هه‌بوو. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌روبوومی ئه‌و كات مامۆستا بوو بۆیه هه‌روا ناوی ده‌مێنێته‌وه له گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی خۆی م. مه‌لا عوسمان خوای گه‌وره به به‌هشتی خۆی شادیان بكات. چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه هه‌یه‌و ده‌وترێت و هه‌ركه‌س بێ گوێدانه هه‌ندێ ناراحه‌تی و بێ ئه‌وه‌ی به كۆسپی ناخۆش ناخۆش دا تێپه‌ڕێت وه‌ك گرتن، ئازار دان و پلان بۆ دانان به جۆره‌ها شێوه ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه. ته‌نها ئه‌وه ماوه كه كه‌سێك لای خوای گه‌وره به‌ڕاست و دروستی گرتبێ ئه‌وه‌یه كه زۆر ئازاری بده‌ن یان دو تا سێ سه‌عات بانگی ده‌كه‌ن بۆ ئاسایش ئه‌گه‌ر كارمه‌ند بێت چاو ئه‌خه‌نه سه‌ری و ئه‌گه‌ر قوتابی بێت ته‌عین ناكرێت بشكرێت به دره‌نگ ده‌كرێت!! به‌ڵام مامۆستا ئه‌و كاته له گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌ك به په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژماردران به هه‌موو ناره‌حه‌ت و ناخۆشییه‌كدا تێپه‌ڕین...بۆیه بیركرنه‌وه‌و نووسینه‌كانی قه‌ت نامرن و هه‌میشه زیندوون. بۆیه به‌وڕاستی جێ ی تیِڕامانه بیڕوڕاكانی...با رابمێنین له ئیسلام و ئه‌و مووسڵمانانه‌ی كه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه و سلم) بوون ئیسلامی راسته‌قینه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌ی جه‌نابی مامۆستا كردوویه جێ ی تێڕامانه و جێ ی ئه‌وه‌یه ده‌رسی لێ وه‌رگرین و فێربین چۆن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین.
هه‌رچی گه‌وره‌ی و رێز و هه‌یبه‌تی ئینسان هه‌یه له بیركردنه‌وه‌ی دایه نه‌ك له جه‌سته‌و هه‌یكه‌لی نه‌ك له جل و به‌رگه‌كه‌ی. هه‌ر وه‌ك پاسكاڵ ده‌ڵێت" تمام شأن و عڤمت انسان در فكر است." واته: هه‌رچی ویقار و گه‌وره‌ی مرۆڤ هه‌یه له فكریایه‌تی." ئه‌مه‌ش له فكری مامۆستایا به‌دی ئه‌كرا ئه‌و فكره جوانه‌ی كه له دوای خۆی به‌جێ هێشت... له‌دوای هه‌ر روحێكی پاكه‌و فكرێك پاك هه‌یه و بۆیه بیركردنه‌وه‌ی مامۆستا له‌سه‌ر یاسای جوان و رێك و پێكی ئیسلام بنیاتنرابوو... مامۆستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه كه‌سێكی تر كاروباره‌كانی بۆ جێ به‌جێ بكات و چاوه‌ڕوانی بكات به‌ڵكو هه‌موو كات ماندوو نه‌ناسانه هه‌وڵی ده‌دا بۆ ئه‌م وته‌یه‌ش ته‌فسیره‌كه‌ی و كتێبه‌كانی و بیركردنه‌وه‌كانی كه نه‌مردون و ماون شاهێدن. شتێكی تر كه له مامۆستایا به‌دی ده‌كرا كه‌سێكی باش و نه‌رم و نیان بوو له گه‌ڵ هاوڕێكانیا و دۆست و براكانیا هه‌روه‌ك عیرفانی كوڕی ده‌ڵێت" باوكم پێی ده‌وتین ڕۆله ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م مینیان دانا پێم مه‌ڵێن بار رقم له كه‌س نه‌كه‌وێ". هه‌روه‌ك ئه‌بو عه‌لی سینا وته‌یه‌كی جوانی هه‌یه و ده‌ڵێت" نیشانه‌ی دۆستی بش ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌كانت بپَۆشی و نهێنییه‌كانت ئاشكرا نه‌كات" به‌ڕاستی له كوردستانا كه‌سانی وه‌ك مامۆستا چ شاعیر و گه‌وره پیاوانی وڵات و مامۆستایانی ئایینی وه‌ك شێخ سه‌عیدی پیران و قازی محمد و شاعیرانی وه‌ك مه‌وله‌وی و مه‌حوی و مامۆستایانی ئایینی وه‌ك مامۆستا مه‌لا عوسمان(خوا لێ ی خۆش بێت) و...هتد. كه ده‌بێ زۆر باسبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ژیاننامه‌یان ببێته ده‌رسێك بۆ ئه‌م نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ.
hardianwar2008@maktoob.com
سه‌رچاوه‌كان:
1-گۆڤاری مه‌ردێ ڕێ ژوماره2
وتاره‌كانی:
هیجره‌ت
مه‌سه‌له‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌ایه‌تی_هه‌ولێر_
ده‌ستووری كوردستان
2- مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی جه‌نابی م. احمدی كاكه محمود
3-سید قوتب و بیداری اسلام ((تأليف: فائز ابراهيم محمّد)) |