سۆران: بەرێوەچوونی دوو سیمینار لەسەر ئاسایشی خێزان و دۆخی ئافرەتان

 ئەمرۆ 29ی11ی2020 بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان- سۆران بەهەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان چالاکیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.


بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان- سۆران بەهەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان ھەڵسا بە سازدانی دوو سمینار بۆ بەرێزان (د. جعفر گوانی) مامۆستای زانکۆ و بەرێز (د. پشتیوان سرێشمەیی) بەڕێوەبەری ئەوقاف لە ھۆلی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بۆ مامۆستایانی ئایینی سۆران و دەوروبەری لەسەر (ئاسایشی خێزان و ڕەھەندە ئەرێنییەکانی و دۆخی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان).


دواتر ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو وە لە کۆتاییدا خەلاتی ڕێزلێنان لەلایەن بەڕێز (مقدم سالار) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ سۆران بەخشرایە ھەر یەک لە بەرێزان: ( د. جعفر گوانی و د. پشتیوان سرێشمەیی و م. ملا رسول گەزنەیی).