ئەمرۆ 5ی12ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مەلا محسن مەلا عوسمان وەڵزی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا محسن مەلا عوسمان وەڵزی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محسن مەلا عوسمان وەڵزی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، خاوەن هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەرو کوردپەروەر پێگەیشتووەو کۆڕی مامۆستا مەلا عوسمانی یەک دەست قازی سەردەمی شۆڕش بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
5ی12ی۲٠۲٠ |