لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون سەردانی قائیمقامی نوێی سۆران دەکات

 ئەمڕۆ 13ی12ی2020 شاندێکی باڵای لقەکەمان بە سەرپەرشتی  مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقەکەمان و کارگێرانی لق و ناوچەکانی سۆران و دیانا سەردانی قایمقامی سۆران یان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز کاک هەلگۆرد شێخ نجیب کە جەنابیان دەست بە کاربووە وەک قایمقامی سۆران.


لە لایەن خۆیانەوە مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەناوی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەکە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد داوای سەرکەوتنی بۆ خواست کە بە دڵسۆزی ئیش کاری خۆی ئنجام بدات .


پاشان کاک هەلگۆرد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی کرد بۆ پشتگیری کردنی جەنابیان.


پاشان ئامەدە بوان چەند پێشنیارێکیان خستە ڕوو، بەڕێزیشیان بە سوپاسەوە پێشنیارەکانی وەرگرت بۆ زیاتر خزمەتکردنی دەڤەری سۆران.


راگەیاندنی لقی سۆران